جەژنە و حەزم لە شیرینییە!



د. یوسف خەتێ‌، پزیشكی پسپۆڕی هەناوی و شەكرە و هۆرمۆنەكان دەپرسێت، ئەگەر کێشی لەشت زۆرە و ناتەوێت شیرینی بخۆیت، ئەگەر شەکرەت هەیە و ناتەوێت شیرینی بخۆیت، ئەگەر دەتەوێت خۆپارێزی و پێشگیری بکەیت لە نەخۆشیە درێژخایەنەکان بۆیە ناتەوێت شیرینی بخۆیت، ئەوا چەند چارەسەرێک هەیە بۆ ئەم مەسەلەیە:

1- دەتوانیت ڕۆژانە چوار پێنج دانە خورما بخۆیت لە جۆری شیرین و تەڕ لەجیاتی چوکلێت و نوقڵ.

2- دەتوانیت بەقەد چەند دانە خورمایەک میوەی وشک (مێوژ، هەنجیر، قەیسی، ..) بخۆیت لە جیاتی شیرینیە دەستکردەکان.

3- دەتوانیت لە ڕۆژێک دا چەند دانە قاوەیەکی تایبەت بخۆیت کە (کەکاو) یان تێدایەو نەختێک تاڵن وە باشترە لە شیرینیەکانی دیکە.

4- دەتوانیت کەمێک میوە بخۆیت لەهەر جۆرێک ئەگەر شیرینیش بێت بەو مەرجەی زێدەڕۆیی تێدا نەکەیت.

5- دەتوانیت خورماو مێوژ و شەکری ستیڤیا بۆ چایەو قاوە بەکار بێنیت.

6- پێویستە بزانین کە شیرینی هەموی زیانبەخش و قەدەغە نیە لەڕوی تەندروستیەوە، بەڵام هەتا زیاتر دەستکرد و بە پیشەسازی کراو بێت زیانی زۆرترە، بەنمونە ئەگەر شەکری قەند کوڵاوە بێت زیانی زیاترە لە قەندی ئاسایی، چونکە گەرم کردن و کوڵاندن ماددەی زیانبەخشی تیادا دروست دەکات.

بەپڕۆسەکردن لەشەکر تێکردن، لە گەرم کردن و لە تێکردنی مەوادی پارێزەر (حافیزە) هەموی خواردنەکان زیانبەخشتر دەکات، ..بەپڕۆسەکردنی فۆلکلۆریش هەروایە، دۆشاوێک بەپلەیەکی زۆربەرزی گەرمیدا تێدەپەڕێنرێت هەتا دروست دەکرێت، یان کولیچە لە پێکهاتە ئاردی سفر و کەم ڕیشاڵ و شەکر و ڕۆنێکی نادیار دروست دەکرێت و لەناو فڕنی سور دەکرێتەوە زیانی زیاترە لە نانێک کە بەرهەمی گەنمێکی سروشتی بێت و زیاد نەبرژابێت.

لەویش زێانبەخشتر ئەوەیە کاتێک ئارد و شەکر و ڕۆن دەکرێتە پاقلاوەو لەناو ڕۆن سور دەکرێتەوە هەتا ڕوحی لێ دەبڕێت ،.. ،، .. هەوڵ بدەین ئەو چوکلێت و شیرینیانە بکرین کە بەرهەمی سروشتین وەکو نانەقەیسی، فستق و قاوە، یان هەیە تەنیا چەرەزەو شیرینیەکی کەمی پێوەیە.

لەسەر ئاستی بازرگانی و پیشەسازیش پێویستە هەوڵ بدرێت لەو خواردنە تەندروستیانە زیاتر بخرێنە بازاڕەوەو دروست بکرێن و ڕۆشنبیری خۆراکی تەندروست زیاتر بڵاو بکرێتەوەو پیادە بکرێت، ئەگەر سەرمایەدار بیر لەوە بکاتەوە خواردنێک یان ماددەیەک بخاتە بازاڕەوە کە زیانی تەندروستی نەبێت و بگرە سودی هەبێت ئەوا ویژدانی،ئاسودە دەبێت، خەڵک ئێستا وشیارترەو لەوانەیە زۆریان بەدوای بەرهەمی تەندروستی و بێ زیان دا بگەڕێن، بۆیە ڕەنگە بازاڕی باش هەبێت بۆ بەرهەمی سروشتی و خۆماڵی.

بەتایبەتیش پێویستە ئاگاداری خواردنی مناڵەکانمان بین لەڕوی تەندروستیەوە، چونکە مناڵ زۆر حەزی لەشیرینیەو ڕێ لێ گرتنی زەحمەتە، ئێستا قەڵەوی و نەخۆشیە درێژخایەنەکان گرفتی مناڵانن ، نەک تەنیا گەورە بەڵکو مناڵ زۆر شەکرەیان هەیە، گەنج زەختیان هەیە، قەڵەوی خەریکە هێرش دێنێت،.. . بۆ مناڵان پێویستە ژینگەی خواردن تەندروست بێت، ماڵ، ناو سەلاجە، سەر سفرەو سەرکەوەنتەر واباشە تەنیا میوەو خواردنی تەندروستی لێ بێت.

 

هەشتەم حاجی کورد لە مەککە کۆچی دوایی کرد
پێشت هەشتەم حاجی کورد لە مەککە کۆچی دوایی کرد
حەوتەم حاجی کورد لە سعودیە کۆچی دوایی کرد
دواتر حەوتەم حاجی کورد لە سعودیە کۆچی دوایی کرد
ەیوەندیدار