ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

کاتژمێری بایۆلۆژی له‌شی مرۆڤ چیه‌ ؟ زانیاری تەواوی لەسەر وەربگرە!


خێزان

 زۆر جار باس له‌ سه‌عاتی بایۆلۆژی له‌شی مرۆڤ ده‌کرێت و په‌یوه‌ندی به‌ کاتی نووستن و تێک چوونی خه‌و و زۆری کێش و قه‌ڵه‌ویه‌وه‌.

سه‌عاتی بایۆلۆژی له‌شی مرۆڤ چیه‌ ؟

بریتی یه‌ له‌ خولێکی ( ۲٤ سه‌عات ) و ئیقاع و شێوازی ژیان و چالاکی خانه‌کان دیاری ده‌کات و له‌ ژێر کاریگه‌ری ڕووناکی و تاریکی دایه‌ ؛ چالاکی جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌ ڕۆژ زیاتره‌ و به‌ شه‌و که‌متر ده‌بێته‌وه‌ ؛ سه‌عاتی بایۆلۆژی لێپرسراوه‌ له‌ :

۱ ـــ نووستن و به‌خه‌به‌ر بوون.
۲ ـــ پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌.
۳ ـــ ڕاگرتنی هاوسه‌نگی و ڕێژه‌ی شله‌مه‌نیه‌کان له‌ ناو له‌ش.
٤ ـــ ئه‌رکه‌کانی تری له‌ش وه‌ک هه‌ستکردن به‌ برسیه‌تی و ڕێژه‌ی هۆرمۆنه‌کان.

– سه‌عاتی بایۆلۆژی له‌ش له‌ کوێ دایه‌ :

-هه‌موو خانه‌یه‌ک سه‌عاتی بایۆلۆژی خۆی هه‌یه‌ به‌ڵام سێ زانا کۆمه‌ڵێک خانه‌یان له‌ ناوه‌ڕاستی مێشک دا دۆزیه‌وته‌وه‌ و لایان وایه‌ که‌ سه‌نته‌ری کۆنتڕۆڵ کردنی سه‌عاتی بایۆلۆژی له‌شی مرۆڤه‌ و له‌ ساڵی ( ۲۰۱۷ ) پاداشتی نۆبڵیان له‌ بواری پزیشکی و فیسۆلۆجی دا پێدرا بۆ ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌ ۰
-سه‌عاتی بایۆلۆژی و په‌یوه‌ندی به‌ نووستنه‌وه‌ :

له‌ شه‌و و تاریکی دا هۆرمۆنی میلاتۆنین که‌ به‌ هۆرمۆنی خه‌و ناسراوه‌ ده‌ڕژێرێت و به‌ ڕووناکی ڕێژه‌که‌ی که‌م ده‌بێته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجام دا ده‌بێته‌ هۆی تێک چوونی خه‌و و کێشه‌ی نووستن و شه‌ونخوونی و دواتر چه‌ندین کاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ ؛ دیاره‌ ئه‌م هۆرمۆنه‌ له‌ کاتی به‌ره‌به‌یان دا چیتر ناڕێژێت.

هۆرمۆنی میلاتۆنین به‌ لێپرسراوی سه‌ره‌کی داده‌نرێت له‌ کۆنتڕۆڵ کردن و شێوازی کارکردنی سه‌عاتی بایۆلۆژی له‌ش و له‌لایه‌ن غووده‌ی سنه‌وبه‌ری له‌ مێشکه‌وه‌ به‌ زۆری دروست ده‌کرێت و به‌ ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌میش له‌لایه‌ن خانه‌کانی گورچیله‌ و هه‌ندێ خانه‌ی تری له‌شه‌وه‌.

 

ئامادەکردنی:
دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
ئه‌ندامی کۆلیژی ئه‌مریکی بۆ زانستی خۆراک

ریکلام

تەندروستی

هەموان دەڵێن فینگر خراپە، بەڵام ڕاست نییە و سوودەکانی بخوێنەرەوە


خێزان

بۆچونێکی باوە هەیە لە ناو خەڵکدا کە پێیان وایە خواردنی فنگر لە ڕووی تەندرووستیەوە خراپە و هیچ سوودی نییە، لەکاتێکدا ئەوە ڕاست نییە و تەنها بۆچونی باویی خەڵکە نەک زانست.

توێژینەوەیەکی نوێ لەو بارەیەوە کراوە و ئەو کاریگەریانەی خستۆتە ڕوو کە بە درێژای کات خواردنی فنگر دروستی دەکات، بەڵام توێژینەوەکە گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی کە فنگریش خواردنێکی ئاساییە و گەر زۆر و بەردەوام نەخورێت هیچ زیانێکی نییە و بگرە بەسوودیشە.

 

ئەمەی خوارەوە بەشێکە لە سوودەکانی:

 

-فنگر دەوڵەمەندە بە یۆد کە پێویستە بۆ جەستە

-بڕێکی زۆر ڤیتامین B بە جەستە دەبەخشێت.

 

-ماددەکانی وەک فۆسفۆڕ و کەمێک لە ڤیتامین C  بۆ جەستە دابین دەکات.

-بەسوودە بۆ چالاککردنی گەدە.

 

-توانای بەگری جەستە بەهێز دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

تاکتیکێکی کۆن بۆ چارەسەری کۆڵۆن کە تائێستاش کاریگەرە!


خێزان

لە چینی کۆندا شێوازی جۆراوجۆر بۆ چارەسەری پزیشکی بەکار هاتووە، لە نێو ئەوانەدا ناوچەیەک هەیە پێی دەوترێت (دەریای وزە) کە دەکەوێتە خوار ناوکەوە (خاڵە سورەکە).

چینیەکان لە کاتی نەخۆشی کۆڵۆن بە هەردوو پەنجەی (زەرنەقوتە و دۆشاومژە) پەستانیان خستۆتە سەر ئەو ناوچەیە، کە زانستی نوێش کاریگەری ئەم تاکتیکەی بۆ چارەسەر سەلماندووە.

هەر بۆیە بەهێواشی پاڵ بەو ناوچەیەوە بنێ تا دەگەیت بە ناوچەیەک کە چیدیکە پاڵناندرێت و جێگیرە، دواتریش بە قولی هەناسە بدە، ئەم کارە دەبیتە هۆی بەتاڵکردنەوەی غازەکانی ناو کۆڵۆن.

چارەسەرە چینیەکە بۆ بەهێزکردنی توانای سێکسی و وەرگرتنی چێژی زیاتریش لەو پرۆسەیەدا بەسوودە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چۆن ڕێگری لە مخۆرکەی تاڵە قژەکانت دەکەیت؟ ئەم ڕێگایانە بگرە بە!


خێزان

لەم بابەتەی خوارەوەدا ئەو ڕیگایانەتان نیشان دەدەین کە خانمان دەتوانن بەکاری بهێنن بۆ   ڕێگری لە مخۆرکەی تاڵە قژەکانیان:

 

-خۆت لە  بەکارهێنانی بەرهەمە جوانکاریەکانی تایبەت بە قژ یاخود موجەفیفە بەدور بگرە چونکە قژ دوچاری وشک بونەوە دەبێت و شێداری لە دەست دەدات وە دەبێتە هۆی شکانی تاڵە قژەکان .

-دوربکەوەرەوە لە زۆر شانە کردنی قژ ، یاخود شانەی تەختە بەکار بهێنە و تەنها لەکاتی پێویستیدا بەکاری بهێنە.

-دوربکەوەرەوە لە شتنی قژت بەشێوەی ڕۆژانە ، هەوڵبدە ٢ جار لە هەفتەیەکدا قژت بشۆیت بەڵام ئەگەر قژێکی چەورت پێوەیە و ناچاریت ڕۆژانە بیشۆیت ، هەوڵبدە شامپۆیەک هەڵبژێریت کە زیانبەخش نەبێت.

-هەوڵ بدە لە ژەمە خۆراکەکانتدا ئەو خۆراکانە هەڵبژێریت کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و مادە خۆراکیەکان بەتایبەت ڤیتامین B وەک ماسی سەلەمون ، چەرەسات ، هێلکە ، بازیلا و زۆریکە.

-مانگانە ١ سم لە قژت ببڕە تاوەکە لە مخۆرکە ڕزگارت بێت  و  بەهێزی بۆ قژت بگەرێتەوە.

-شێلانی قژت بە زەیت دەیپارێزیت لە هەڵوەرین و توشبون بە مخۆرکە ، بەتایبەت زەیتی زەیتون ،بادەم ، گوێزی هندی ، جەرجیر، یاخود تێکەڵەیەک لە هەمویان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان