لە ناوچەیەكی گەشتیاری هەرێم بوو بە تەقە و كوژراو و بریندار هەیە



لەنێوان خاوەن كەپرە گەشتیارییەكانی سماقووڵی شەڕە تەقە ڕوویدا، تائێستا كه‌سێك كوژراوه‌ و حەوتی دیكه‌ش بریندارن.

هاوكار عەلی، وتەبێژی تەندروستی كۆیە بۆ میدیاكان ئاماژژەی بەوەكردووە، یەك لایەنی شەڕەكەی ئەمڕۆ ڕەوانەی لای ئێمە كراون، كە كوژراوێك و چوار برینداریان هەیە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سێ لە بریندارەكانی ئەو لایەنەی شەڕەکە بە دار و بەرد بریندار کراون، ئەوەی دیکەشیان گوللـەی بەرکەوتووە.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو كەسەی كوژراوە ناوی (بڕیار رشید سماقوڵی)یە و هەردوو لایەنی شەڕەکە ئامۆزای یەکترن، جگە لەوانەی بۆ نەخۆشخانەی کۆیە نێردراون، لایەنەکەی دیکەش قوربانییان هەیە و ڕەوانەی هەولێر کراون.

هەر بەپێی زانیارییەكان، لایەنی دیکەی شەڕەکە سێ برینداری دیکەن و ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر کراون.

نرخی زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
پێشت نرخی زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
جەژن و پاراستنی ژینگە
دواتر جەژن و پاراستنی ژینگە
ەیوەندیدار