نرخی زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە



دوای دابەزینی نزیكەی 100 دۆلار لە نرخەكەی لە سەرەتای ئەم مانگەدا، جارێكی دیكە نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی و بازاڕەكانی هەرێم بەرزبووەوە.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی زێڕ جارێكی دیكە بەربوونەوەی تۆماركردۆتەوە، دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم مانگەدا یەك ئۆنسە نزیكەی 100 دۆلار دابەزیبوو.

ڕاشیگەیاند، ئێستا نرخی یەك ئۆنسە گەیشتۆتەوە 2 هەزار و 333 دۆلار و بەوەش نرخی یەك لیرەی 21 بووە بە 485 هەزار دینار.

ئاماژەی بەوەشكرد، نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 555 هەزار دینارە و عەیاری 21 بە 485 هەزار و عەیاری 18 بە 415 هەزار دینارە.

 

شەشەم حاجی کورد لە سعودیە کۆچی دوایی کرد
پێشت شەشەم حاجی کورد لە سعودیە کۆچی دوایی کرد
لە ناوچەیەكی گەشتیاری هەرێم بوو بە تەقە و كوژراو و بریندار هەیە
دواتر لە ناوچەیەكی گەشتیاری هەرێم بوو بە تەقە و كوژراو و بریندار هەیە
پەیوەندیدار