پارتی بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن بڕیاری دا



بەرپرسی لقی ٤ی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەرەڕای تێبینیمان، پارتی بڕیاری داوە بەشداری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بکات.

ئاری ھەرسین، بەرپرسی لقی ٤ی پارتی لە سیمینارێكدا، كە لقی ٦ی ئەوروپای پارتی ڕێكی خستبوو لەژێر ناوی “بەرەو ھەڵبژاردن” ڕایگەیاند، لە هەموو کۆمەڵگایەکدا، ھەڵبژاردن یەکێکە لە نیشانەکانی دیموکراسییەت، چونکە دیموکراسی جیاوازی ھەیە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ ڕۆژئاوا، ھەتا لەناو وڵاتانی ڕۆژئاوا جیاوازی ھەیە لەبارەی پرسی ھەڵبژاردنەوە، واتە لێکچوونی فۆڕمی فەرمیی نییە و لە ھەموو جیھان و لە ھەموو وڵاتێک لەیەک ناچێت، دیموکراسی ئێمە زۆر جیاوازە و ساوایە، لەبەر ئەوەی ٣٠ ساڵ لە مێژوو کاتێکی زۆر نییە بۆ دیموکراسی و بەرجەستەکردنی، پرۆسەی ھەڵبژاردن ھەردوو لایەنی ئەرێنی و نەرێنی ھەیە، زۆر جار دیکتاتۆرەکان لەڕێگەی ھەڵبژاردنەوە دەسەڵات دەگرنە دەست، لەبەر ئەوەش مەرج نییە ھەڵبژاردن ئامانجەکانی بریتی بێت لە ھێنانە کایەی عادالەت یان ناعەدالەتی.

وتیشی، “ئێمە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان .. لە ساڵی ١٩٩١ بارزانی خۆی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کە شەرعیەتی شۆڕشێگێڕی کۆتایی ھات و پێویستە بچینە قۆناغێکی دیکە، کە پێی دەڵێن شەرعیەتی مەدەنی و شەرعیەتی پەرلەمانی و دیموکراسی، ئێمە وەک پارتی بڕوامان بە ھەڵبژاردن ھەیە و ڕێزی دەگرین، بە تەنیا پرۆسەی دەزانین بۆ دەستاو دەست کردنی دەسەڵات، ڕێگەش بە ھیچ کەسێک نادەین پیلانگێڕی لە دژی ھەرێمی کوردستان بکات، ئەو ھەوڵەی ئێمەش لە ڕابردوو دژی ھەڵبژاردن نەبوو، بەپێچەوانەوە دژی ئەو پیلانگێڕیە بوو، ھۆکارەکانمان دیاری کردبوو، گوتمان بەو شێوەیە ئێمە بەشداری ھەڵبژاردن ناکەین”.
ئاری ھەرسین ڕوونیکردەوە، زۆر کەس گرەوی لەسەر ئەوە کردبوو ئەگەر پارتی بەشداری ھەڵبژاردن نەکات ھیچ لە بابەتەکە ناگۆڕێ و ھەڵبژاردن ھەر دەکرێت، دواجار سەلمێنرا کە پارتی وەکو گەورەترین پارتی سیاسی لە کوردستان ژمارەیە و بەبێ پارتی ھیچ ناکرێ، ئەو ئەنجامەی دەستکەوت سەرکەوتنێکی گەورەبوو، پشکی شێری ئەو سەرکەوتنەش بەر جەنابی بارزانی دەکەوێت، چونکە بەو سیاسەتە حەکیمانەیەی لەسەر بنەمای خۆ نەچەماندن کە چەندین جار ئەمەی بەرجەستە کردووە لە ژیانی سیاسی و پێشمەرگایەتی خۆیدا و سەرکەوتنی بەدەستھێناوە.

جەختیشی كردەوە، دادگای فیدڕاڵی بە حیساباتی خۆیدا چوویەوە و چووە ناو گۆڕانکارییەکان، دەبینین ئێستا چاوەڕێی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەکرێت بۆ دیاری کردنی وادەی نوێی ھەڵبژاردن، سەرەڕای تێبینی ئێمە لەسەر کورسی کۆتاکان، بەڵام مەکتەبی سیاسی پارتیمان لە بەیانێکدا ڕایگەیاند، بەشداری ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکەین، پارتی ئێستا لە بەرزترین پلە دایە و پڕۆژەکانی ئاوەدانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش باشترین بەڵگەن، وەکو پارتی شانازی بەو دەستکەوتانەوە دەکەین و مافی خۆشمانە.

 

حاجیەکی دیکەی کوردستان لە سعودیە گیانی لەدەستدا
پێشت حاجیەکی دیکەی کوردستان لە سعودیە گیانی لەدەستدا
بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
دواتر بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار