ئومێد خۆشناو؛ باسی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشینان دەكات



پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، تەنها لەپارێزگاكانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق تا نیوەڕۆی دوێنێ زیاتر لە ٦٠ هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر، سەڕەڕای ئەوەی دەیان هەزار گەشتیار لە شەوی سەری ساڵدا بەشداریان كردووە، دەشڵێت،” هەولێر ئەو شەوەی تاڕادەیەكی باش بە ئارامی بەڕێكرد”.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی لەدوو ڕۆژی داهاتوو ئاماری هاتنی گەشتیاران بڵاودەكرێتەوە، بەڵام خۆشاڵە سەڕەڕای بوونی دەیان هەزار گەشتیار لەشەوی سەری ساڵ، هەولێر ئەو شەوەی تاڕادەیەكی باش بەئارامی بەڕێكرد.

وتیشی ،” تەنها لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق تانیوەڕۆی دوێنێ زیاتر لە ٦٠ هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەولێر، ئەمە جگە لەهاتنی گەشتیارانی وڵاتانی دراوسێ و شوێنەكانی تر”.

ڕاشیگەیاندن ئەمڕۆ بەگوژمەی ۲ ملیار و ١٠٠ ملیۆن دینار بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاریان دانا و لەماوەی ئەمساڵ چەندین پڕۆژەی دیكەش ئەنجام دەدەن، لە ئەگەری ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستانیش پڕۆژەی گەورە و ستراتیژی ئەنجام دەدەن.

لەبارەی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشینان كەبڕیارە درووست بكرێت پارێزگاری هەولێر ئاشكراشیكرد، هەولێر لەكۆی ٢٠ هەزار یەكە شەش هەزار یەكەی بەردەكەوێت و ٥٩ هەزار كەس فۆڕمیان پڕكردۆتەوە دوای پاكتاوكردنی ناوەكان ڕادەگەیەنرێت، لە دووشوێنی باشی هەولێریش زەویان تەرخانكردوە .

جوانڕۆ؛ گەنجێكی تەمەن ٢٢ ساڵ بە دەستی هێزە ئەمنییەكانی ئێران كوژرا
پێشت جوانڕۆ؛ گەنجێكی تەمەن ٢٢ ساڵ بە دەستی هێزە ئەمنییەكانی ئێران كوژرا
مەغریب؛ بەلەمێكی كۆچبەران لەدەریای ناوەڕاست ژێر ئاو كەوت و ١٣كۆچبەر خنكان
دواتر مەغریب؛ بەلەمێكی كۆچبەران لەدەریای ناوەڕاست ژێر ئاو كەوت و ١٣كۆچبەر خنكان
ەیوەندیدار