مەغریب؛ بەلەمێكی كۆچبەران لەدەریای ناوەڕاست ژێر ئاو كەوت و ١٣كۆچبەر خنكان


بەلەمێكی كۆچبەرانی مەغریبی لەكاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە دەریای نێوەڕاستدا بە ٤٥كۆچبەرەوە ژێرئاو كەوت و بەهۆیەوە ١٣كەس گیانیان لەدەستدا و یەكێك لەوانەی خنكاوە ژنێك بووە و هەشت كەسی دیكەش بێسەروشوێن بوون.

میدیای فەرمی وڵاتی مەغریب لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، شەوی ڕابردوو بەسوود وەرگرتن لە كاتی ئاهەنگەكانی سەری ساڵ لە زۆربەی وڵاتان بەلەمێك بە ٤٥كۆچبەرەوە هەوڵیداوە لەباكووری بەغریبەوە بە دەریای نێوەڕاستدا خۆی بگەیێنێتە دوورگەی لاپاڵمای ئیسپانیا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە،كە بەلەمەكە ١٠خولەك دوای ئەوەی كەناراوەكانی شارۆچكەی میرلێفتی باكووری وڵاتەكەی جێهێشتووە، خۆی بە بەردێكدا كێشاوە و ژێر ئاو كەوتووە ، كە بەلەمەكە چووپ بووە ٢٤ لەو كۆچبەرانە رزگاركراون، یەكێك لەوانەی خنكاوە ژنێك بووە و هەشت كەسی دیكەش بێسەروشوێن بوون.

بە پێی زانیارییەكان ، گەشتكردن بەبەلەم لەنێوان مەغریب بۆ ئیسپانیا، ١.٩٠٠ دۆلار بۆ ٢.٤٠٠ دۆلارە.

 

ئومێد خۆشناو؛ باسی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشینان دەكات
پێشت ئومێد خۆشناو؛ باسی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشینان دەكات
تەندروستی هەولێر؛ شەوی سەری ساڵ ٣٠حاڵەتی برینداربوون تۆماركراوە
دواتر تەندروستی هەولێر؛ شەوی سەری ساڵ ٣٠حاڵەتی برینداربوون تۆماركراوە
پەیوەندیدار