سێیەم حاجی كورد لە عەرەفە كۆچی دوایی كرد



سێیەم حاجی كورد و دووەم حاجی خەڵكی هەرێمی كوردستان لە کاتی بەجێهێنانی ئەرکەکانی حەج لە كێوی عەرەفە کۆچی دواییکرد.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە و ڕۆژی عەرەفە 15-6-2024، حاجییەکی کورد بە ناوی “ئاسیا عەلی”، کە لە دایكبووی ساڵی 1956 بوو، دانیشتووی قەزای بەردەڕەش-ی پارێزگای دهۆک-ە و لە کێوی عەرەفە گیانی لەدەستداوە.

بەپێی وتەی كەسوكاری، ئەو حاجییە لەگەڵ برازاکانی بە ڤیزەی گەشتیاری چووبوونە سعودیە، دواتر بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج چوونەتە مەککە، ئەمڕۆ دوای هاتنە خوارەوەی لە کێوی عەرەفە، کۆچی دوایی کردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەر ئەمڕۆ حاجییەكی خەڵكی هەولێر و حاجییەكی خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستان لە خاكی عەرەفە كۆچی دواییان كردووە.

مەسرور بارزانی پەیامێکی بەبۆبەی جەژنەوە بڵاوکردەوە
پێشت مەسرور بارزانی پەیامێکی بەبۆبەی جەژنەوە بڵاوکردەوە
سعودیە ژمارەی حاجییانی ئەمساڵی ڕاگەیاند
دواتر سعودیە ژمارەی حاجییانی ئەمساڵی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار