ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

کۆمەڵێک هاکی نایاب بۆ ئەو کەسانەی شەوان خەویان لێ ناکەوێت

خێزان

ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک هاکی نایابن بۆ شەوان تاوەکو بتوانیت بە شێوازێکی ئارامتر بخەویت.

تەکنیکی پارادۆکس تەواو گونجاوە بۆ کەسەکان و دەڵێت ئەگەر خەوت نەهات بە ئاگا بمێنەرەوە باشترە لەوەی بە زۆر خۆت بخەوێنیت و هەست بە بێزاری ئەوە بکەیت کە خەوت لێناکەوێت و شەوان درێژە دەتوانی کۆمەڵێک شتی زۆر بکەیت و بە خێرایی ئەنجامیان بدەیت چوونکە دنیا بێدەنگە و باشترین کارەکانیش لە بێدەنگی دا ئەنجام دەدرێن و بەرەو پێش دەبرێن.

هەوڵ بدە کاتژمێرت لە بەرامبەرەوە نەبێت چوونکە بە ناڕاستەوخۆیی دەبێتە هۆکاری بێتاقەت کردنت و وات لێدەکات بەردەوام چاوت لەسەری بێت.

باشترین جۆر خەوتنە لەسەر پشت و وا دەکات بەیانییەکەی کە هەستایت هەست بە ئازار نەکەیت لە پشتتدا و بتوانیت بە تەندرووستانە هەستیت.

ئەو شتە ئەرێنییانە بنووسە کە ڕۆژانە ئەنجامیان دەدەیت و وات لێدەکات بە دڵخۆشی بخەویت و لە خەودا خەبەرت نەبێـتەوە.

ئەو خواردنانە بخۆ کە کاریگەرییان هەیە بۆ کەمکردنەوەی خەوزڕان، وەکو نۆک و سەوزەمەنییەکان و کێوی.

سەرخەو کەم بکەرەوە لە ڕۆژەکەدا و هەوڵ بدە ئەو ٧-٨ کاتژمێرەی دەخەویت هەمووی بەسەر یەکەوە بێت.

ئەگەر هەستت کرد هاوشێوەی بەرز و نزمی ڕێگەیەک لە پشتتدا بەرز و نزمی درووست بووە ئەوا خۆت بهێنەرە سووچی سیستەمەکەوە تاوەکوو باری پشتت ڕێک بکەیتەوە.

خەیاڵی ئەو شوێنە بکە کە تێیدا سەلامەت و دڵخۆش دەبیت ئەم تەکنیکە بە تەواوی کاریگەری هەیە لەسەر باری دەروونیت و وات لێدەکات تەواو هەست بە ئاسوودەیی بکەیت و خەوێکی ئارامت هەبێت.

تەندروستی

چۆن بە خەیار ددانت سپی دەکەیتەوە؟ چەند سوودێکی ناوازەشی بخوێنەرەوە

خێزان

زۆرێکمان ڕۆژانە خەیار دەخۆین، جا وەک میوە و بە جیا  بێت یاخود لە زەڵاتەدا، ئەم میوەیەش سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە کە وا دەکات پێویستبکات بیکەیتە سستمی خواردنتەوە.

 

توێژینەوەکان سەلماندوویانە کە خواردنی خەیار ڕێژەیەکی زۆر ماددەی پۆتاسیۆم و ڤیتامین A  و K تێدایە، کە بەسوودن بۆ ددان و دەبێتە هۆی سپیکردنەوەی، ئەمەی خواریشەوە کۆمەڵێک سودی دیکەیەتی:

 

-ڕێژەی ئاوی لەش دەپارێزێت.

-پلەی گەرمی ناوەوە و دەرەوەی جەستە هاوسەنگ دەکات.

-پێست لە ژەهرەکان پاک دەکاتەوە.

-بەسودە بۆ گورچیلە و ڕێگری لە دروستبونی بەرد دەکات.

-دەوڵەمەندە بە کانزا و ڤیتامینی جۆراوجۆر کە پێویستە بۆ لەشمان.

-دەبێتە هۆی دابەزاندنی کێش لە زەڵاتەدا.

-دژە شێرپەنجەیە.

-پەستانی خوێن جێگیر دەکات.

-بەهێزکەری قژ و مووی پرژانگ و برۆکانە.

-بەسوودە بۆ ڕێگری لە نەخۆشی شەکرە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٧ بەکارهێنانی لیمۆ بۆ تەندروستی، کە جەستەت تەواو گەنج دەکاتەوە

خێزان

لیمۆ به‌ پاڵه‌وانی میوه‌و سه‌وزه‌واته‌كان ناسراوه‌ ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و سوده‌ زۆرانه‌ی كه‌ بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ و بواری جوانكاری هه‌یه‌تی، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک سودی ناوازەی لیمۆیە کە دەتوانیت لە بواری جوانکاری سودی لێببینیت:

-لادانی ئاسه‌واری زیپكه‌

-نیوه‌ لیمۆیه‌ك بهێنه‌ به‌و په‌ڵه‌و ئاسه‌واری زیپكانه‌ی جه‌سته‌دا كه‌ بێزارت ده‌كات، دەتوانیت کەمێک هەنگوینیشی پێدا بکەیت بۆ ئەنجامی باشتر، دواتر به‌ ئاوی شله‌تێن ڕوخسارت بشۆره‌وه‌، بیرت نه‌چێت به‌ر له‌ خه‌وتن كرێمی شێداركه‌ره‌وه‌ به‌كار بهێنیت.

 

-خاڵه‌ ڕه‌شه‌كان لاده‌بات

-لیمۆیه‌ك بكه‌ به‌ دوو به‌شه‌وه‌و  بیهێنه‌ به‌و به‌شانه‌ی جه‌سته‌دا كه‌ خاڵی ڕه‌شی تێدایه‌و بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك پێوه‌ی بهێڵه‌ره‌وه‌، باشتره‌ ئه‌م كاره‌ به‌شه‌و بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی خۆر لێی نه‌دات.

 

-شێداركردنه‌وه‌ی لێوه‌كان

-كاتێك لێوه‌كانت وشكده‌بنه‌وه‌، بۆ ئێواره‌ كه‌مێك ئاوی لیمۆی لێبده‌.

 

-سپیكردنه‌وه‌ی نینۆك

-به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌ ڤیتامین، نینۆكه‌كانت سپی و به‌هێز ده‌كات، لیمۆ له‌گه‌ڵ زه‌یتی زه‌یتون تێكه‌ڵ بكه‌و بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك بیده‌ له‌ په‌نجه‌كانت.

 

-پێستی بنباڵ سپی ده‌كاته‌وه‌

-پێستی بنباڵ به‌هۆی به‌ریه‌ككه‌وتن و لێكردنه‌وه‌ی موو عاره‌قكردنه‌وه‌ زیاتر له‌ به‌شه‌كانی جه‌سته‌ ڕه‌شده‌بێته‌وه‌، بۆیه‌ ده‌توانیت هەموو کاتێک بەر لە چونە گەرماو، قاشێک لیمۆی پێدا بهێنیت، لە ماوەی هەفتەیەکدا ئەنجامەکەی دەبینیت.

 

-هەوکردنی جومگەکان

-توێکڵی لیمۆ بهێنە و بیکە زەیتی زەیتونەوە، بۆ ماوەیەک لێی بگەڕێ تا بە باشی هەڵی دەمژێت، دواتر بیکە سەر ئەو جومگانەی ئازاری هەیە و پێوەی ببەستە، با سەو تا بەیانی پێوەی بێت ئازارەکەی ناهێڵێت.

 

-سوتان بە خۆر

-بەهۆی بونی ڤیتامین C تێیدا دەتوانێت کاریگەری سوتان بە خۆر لەسەر جەستەت نەهێڵێت، ئاوی لیمۆیەک لەگەڵ کەوچکەچایەک هەنگوین تێکەڵ بکە و بیدا لە سوتاویەکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند شەربەتێکی سرووشتی خۆت دەتوانیت درووستی بکەیت و بۆ پاککردنەوەی ژەهرەکانی جەستە زۆر بەسوودە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند شەربەتێکی سرووشتییە کە خۆت دەتوانیت درووستی بکەیت و بۆ پاککردنەوەی ژەهرەکانی جەستە زۆر بەسوودە:

 

خەیار و لیمۆ

خەیار قاش بکە و لەگەڵ لیمۆدا بیکە عەسارەوە و ئاوی تێبکە تا دەبێت بە شەربەتێک، بەیەکەوە کاریگەریەکی باشیان هەیە بۆ پاککردنەوەی جەستە لە ژەهرەکان.

 

گێزەر و سێو

١ سێو لەگەڵ ٢ گێزەر و ٢ قاش زەنجەفیل لەگەڵ ئاودا تێکەڵبکە و شەربەتێکی لێ درووستبکە، پێکهاتەیەکی ڤیتامینی دەوڵەمەندت بە دەستدەگات کە دەتوانیت بۆ پاککردنەوەی ناو جەستەت سوودی لێوەربگریت.

 

شەربەتی تەماتە

شەربەتی تەماتە یەکێکە لەو شەربەتانەی زۆر بەسوودە بۆ پاککردنەوەی جەستە، بۆ ئامادەکردن:

-تەماتەکە بکەرە ئاوی گەرمەوە و ماوەیەک بیکوڵێنە تا بۆخۆی توێکڵەکەی لێدەبێتەوە.

-دواتر ئاوی تێبکە و بیکوڵێنە تا دەپیشێت.

-پاشان بیپاڵێوە و ئاوەکەی بگرە

-دواتر کەمێک شەکر و خوێی تێبکە تا تامی خۆش بکات

-دەتوانیت لیمۆیەکیش بگوشیتە ناوی

-پاشان جوان تێکی وەربدە و دواتر بیخەرە ساردکەرەوەوە و بە ساردی بیخۆرەوە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان