مەکتەبی سیاسی یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە



بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز مەکتەبی سیاسی یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا پیرۆزبایی لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکات

دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی:

پەیامێك لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز ، گەرمترین پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانانی کوردستان وعیراق و جیهان دەکەین ، هیوادارین رۆژانی جەژن بەخێر و خۆشی و ئارامی بەرنەسەر .

لەم بۆنەیەدا پێویست دەکات هەمووان بەگیانی لێبوردەیی ئاشتەوایی و گەردەن ئازادی ئەم جەژنە پیرۆز بکەین ، تا گەلەکەمان بە ئاسودەیی ودوور لەهەر بارگرژییەک ، جەژن و یاد و بۆنە ئایینی و نیشتمانی و نەتەوەییەکان بە خۆشی و شادی بکەنەوە.

 

سعودیە ژمارەی حاجییانی ئەمساڵی ڕاگەیاند
پێشت سعودیە ژمارەی حاجییانی ئەمساڵی ڕاگەیاند
وەبەرهێنان لە فێربوونی تەكنۆلۆژیا
دواتر وەبەرهێنان لە فێربوونی تەكنۆلۆژیا
پەیوەندیدار