لەبارەی گەشتکردنی هاووڵاتییان بۆ وڵاتی ئێران بریاری نوێ درا



بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ئاگاداری ئەو هاووڵاتییانە دەکات کە دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان گەشت بکەن بۆ وڵاتی ئێران و دەڵێت: دەبێت تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان تازەکان بێت، چونکە تابلۆ کۆنەکان کاریان بۆ ناکرێت لە دیوی ئێران و ڕێگەیان پێ نادرێت.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری ئەو گەشتیارانە دەکەنەوە کە دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی خۆیان بچنە وڵاتی ئێران و دەڵێت:”لەدوای رۆژی ١٦-ی حوزەیرانی 2024، هەر هاووڵاتییەک بە ئۆتۆمبێلی خۆی سەردانی وڵاتی ئێران بکات دەبێت تابلۆی ئۆتۆمبیلەکانیان ژمارە تازەکان بێت بێت واتا تابلۆ کۆنەکان کاریان بۆ ناکرێت لە دیوی ئێران و ڕێگەیان پێ نادرێت گەشتەکەیان ئەنجام بدەن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە هاووڵاتییان دەکات و دەڵێت:”داواکارین لە گەشتیاران و هاووڵاتیان پابەندبن بەڕێنماییەکانەوە ئەم بڕیارەش لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بڕیاری لەسەردراوە”.

یەکەم حاجی کورد لە سعودیە کۆچی دوایی کرد
پێشت یەکەم حاجی کورد لە سعودیە کۆچی دوایی کرد
عێراق ھاوردەکردنی بەنزینی بۆ نیوە دابەزاندووە
دواتر عێراق ھاوردەکردنی بەنزینی بۆ نیوە دابەزاندووە
ەیوەندیدار