عێراق ھاوردەکردنی بەنزینی بۆ نیوە دابەزاندووە



بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرھەمە نەوتییەکانی عێراق ڕایگەیاند، عێراق ھاوردەکردنی بەنزینی بۆ نیوە دابەزاندووە و سەرکەوتوو بووە.

حسێن تاڵیب،بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرھەمە نەوتییەکانی عێراق ڕایگەیاند، دوای بەگەڕخستنی پاڵاوگەی کەربەلا، ھاوردەکردنی بەنزین رۆژانە کەمبووەتەوە لە 14 ملیۆن لیترەوە بۆ حەوت ملیۆن لیتر.

دەشڵێت:”حکومەتی عێراق لە ھەوڵی بەردەوامدایە بە تایبەتی وەزارەتی نەوت بۆ فراوانکردنی کاری وەبەرھێنان لە بواری نەوت و غاز و راگرتنی ھاوردەکردنی بەنزین لە دەرەوە”.

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرھەمە نەوتییەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ وەبەرھێنانی نەوت بەشێوەیەکی دروست و بنیاتنانی پاڵاوگەی نوێ و پێویست بۆ بەرھەمھێنانی بەنزینی ناوخۆیی، حکومەت پلانێکی ستراتیجی بۆ داھاتوو داڕشتووە.

لەبارەی گەشتکردنی هاووڵاتییان بۆ وڵاتی ئێران بریاری نوێ درا
پێشت لەبارەی گەشتکردنی هاووڵاتییان بۆ وڵاتی ئێران بریاری نوێ درا
كچە شاخەوانێكی كورد دەگاتە یەكێك لە چیا بەرزەكانی زنجیرەی هیمالایا
دواتر كچە شاخەوانێكی كورد دەگاتە یەكێك لە چیا بەرزەكانی زنجیرەی هیمالایا
ەیوەندیدار