منداڵانی غەززە لە برسا دەمرن



لە  بەردەوامی جەنگی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، گەمارۆ و  بۆردومانی ئاسمانی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەو کەرتە بەردەوامەو برسێتیش منداڵان پەلکێشی مەرگ دەکات.

 

نەتەوە یەکگرتووەکان، هۆشداری دەدات لە کەمیی خۆراک لە باشوور و ناوەڕاستی کەرتی غەززە و داوای لە ئیسرائیل دەکات رێگە بە هاتنی هاوکاری مرۆیی زیاتر بدات تا کارەسات دروست نەبێت بەو پێیەی ژمارەیەکی زۆر لە منداڵان بەهۆی کەمی خۆراک و نەبوونی خزمەتگوزاری تەندروستی لە دۆخێکی دژوار و مەترسیداردان.

 

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریش دەدات لە ئاستی کارەساتبارانەی برسێتی لە ناوچە جیاوازەکانی کەرتی غەززە.

نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند؛ لە ئەنجامی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر شاری ڕەفعە لە باشووری کەرتی غەززە، بەهۆی ئەوەی چارەسەری پێویستیان پێنەدراوە، نزیکەی ٣ هەزار منداڵ کە بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنن، مەترسی مردنیان لەسەرە و ناو بەناو مردن بە هۆی برسێتی لە نەخۆشخانەکان تۆمار دەکرێت.

 

ڕێکخراوەکە دەشڵێت؛ بە هۆی وێرانبوونی نەخۆشخانەکان و نەبوونی چارەسەر و کەمی پێداویستیی، ئێمە تەنیا ئامادەکاری بۆ ئازار و مردنی زیاتری منداڵان دەکەین.

 

لە دواین پێشهاتی ئەو مەترسیانەش کە بەهۆی نەبوونی خۆراک ڕووبەڕووی دانیشتوانی کەرتەکە بوونەتەوە، منداڵێک لە نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە، دوای ئەوەی تووشی وشکبوونەوەی جەستە و کەمی ڤیتامینەکان بوو گیانی لە دەستدا.

حسام ئەبو سەفیە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەمال ئەدوان، ڕایگەیاندبوو، کە نیشانەکانی بەدخۆراکی لە زیاتر لە ٢٠٠ منداڵی کەرتی غەززە تۆماردا کراون و زیاتر لە ٣٠٠٠ی دیکەش مەترسییان لەسەرە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کارەساتێکی مرۆیی ڕووبەڕووی باکووری کەرتی غەززە دەبێتەوە و برسێتی هێزی لەهەمووان بڕیوە و دوای بەدەمەوەچوونی رێکخراوە نیودەوڵەتییەکان دەکات بۆ بەهاناچوونیان.

هاوکات ئادێل خزر، بەڕێوەبەری هەرێمی یونیسێف بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا ڕایگەیاند: “وێنەکان سامناکن، لە غەززەوە دۆخێکی کارەساتبار دیارە، بەداخەوە منداڵان لەبەردەم خێزانەکانیاندا گیان لەدەست دەدەن بەهۆی کەمیی خۆراک و نەبوونی خزمەتگوزاریی چاودێری تەندروستی”.

کەشوهەوای یەکەم رۆژی جەژن راگەیەندرا
پێشت کەشوهەوای یەکەم رۆژی جەژن راگەیەندرا
پوتین مەرجەکانی ڕووسیای بۆ ئاگربەست لەگەڵ ئۆکراین ڕاگەیاند
دواتر پوتین مەرجەکانی ڕووسیای بۆ ئاگربەست لەگەڵ ئۆکراین ڕاگەیاند
ەیوەندیدار