حاجییەکی مالیزیی دوای ٢٠ ساڵ خەونەکەی بەدی دەهێنێت



خێزانێکی مالیزی خەونی باوکیان بۆ ئەنجامدانی حەج بەدیهێنا، دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو دەیە و زیاتر دڵی وابەستەی حەج بوو.

ئاژانسی هەواڵی سعودیە چیرۆکەکە بڵاودەکاتەوە:

محمد یونس سەفوان خەڵکی شاری جۆهورە لە باشووری مالیزیا، خەونەکەی بۆ بەجێهێنانی حەج ٢٠ ساڵ لەمەوبەر دەستیپێکرد، کاتێک لە هێڵی ئاسمانی مالیزیا وەک تەکنیکاری سەلامەتی فڕۆکەوانی کاریکردووە، تاکە خەونی هەر لە گەنجیەوە ئەوە بوو کە پێش خانەنشین بوونی حەج بکات.

پیاوە شەست ساڵانەکە پێیوابوو کە ساڵێک یان دوو ساڵ دوای خانەنشینبوونی دەتوانێت بە خەونەکەی بگات، کاتێک ئەو بڕە پارەیەی لەبری خانەنشینبوونی وەریدەگرێت بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج خەرجی دەکات.

کاتی خانەنشینی هات، سەفوان بیست ساڵ و چاوەڕێی دەرفەتی حەج بوو بەبێ ئەوەی بتوانێت بەم خەونە بگات، لەکاتێکدا ئەو بڕە پارەی لەبری خانەنشینبوونی وەریگرت و پاشکەوتی کردبوو ساڵ لە دوای ساڵ بۆ پێداویستییەکانی ڕۆژانەی خۆی و خێزانەکەی خەرجیکرد، تا ئەو کاتەی هەموو پاشەکەوتەکەی تەواو کرد و هیچی نەما.

 

بەدیهێنانی خەونەکەی:

لە سەرەتای ئەمساڵدا سەفوان هەواڵی دڵخۆشکەری پێگەیشت دەسەڵاتدارانی مالیزیا لەسەری ڕازی بوون کە حەج بکات لەو کاتەدا دڵخۆشی دەستی بەسەر دڵی سەفواندا گرت و بەڵام هەر زوو شیرینیەکەی تێکەڵ بە تاڵی بوو، بەهۆی ئەوەی توانای دارایی نەبوو بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج.

کوڕ و کچەکانی هەوڵ بۆ بەدیهێنانی خەونەکەی باوکیان دەدەن، بڕی پێویست پارەی بۆ کۆدەکەنەوە، کە زیاتر لە سەد هەزار ڕیاڵی سعودییە و بەم کارەش باوکیان سەرسام کرد.

ئەو حاجییە مالیزییە بەرەو مەککە بەڕێکەوت، بۆ ئەوەی لەبەردەم کەعبەی پیرۆزدا بوەستێت، سوپاسی خودای کرد بۆ نیعمەتی منداڵە چاکەکارەکانی، کە دواجار ئاواتەکەی باوکیان بەدیهێنا.

ئەو حاجییە مالیزییە جەختی لەوە کردەوە، کە هیچ دڵخۆشییەک هێندەی خێزانێکی یەکگرتوو نییە، کە هەوڵ بۆ دڵخۆشکردنی ئازیزترین کەسەکانیان دەدەن.

 

وەزیرێکی ئەڵمانیا هۆشداری دەدات لە شەڕی بازرگانی لەگەڵ چین
پێشت وەزیرێکی ئەڵمانیا هۆشداری دەدات لە شەڕی بازرگانی لەگەڵ چین
ناسنامەی قوربانییەکەی تەقینەوەی تەنکییە گازەکەی سلێمانی ئاشکرا کرا
دواتر ناسنامەی قوربانییەکەی تەقینەوەی تەنکییە گازەکەی سلێمانی ئاشکرا کرا
پەیوەندیدار