بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما پارێزگایەک پشووی ڕاگەیاند



ئەمڕۆ دووشەممە (٨ی تەمموزی ٢٠٢٤) میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بۆ سەرو 50 پلە بەرزببێتەوە و لە دوو پارێزگای عێراق دەگاتە نیوەی کوڵان.

بەپێی پێشبینییەکان سبەی سێشەممە پلەکانی گەرما سێ پلە بەرزدەبنەوە، لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەدا لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە.

هەر بەپێی پێشبینییەکە پلەکانی گەرما ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە نزیکدەبنەوە لە 50 پلە، و لە ناوەڕاست و باشوور بەتایبەت لە پارێزگاکانی بەسرە و میسان ڕەنگە بۆ (52) پلەی سەدی بەرزببێتەوە.

ئەو زانایەی کەشناسی لە کۆتاییدا دەڵێت “ڕۆژانی دیکەی هەفتەی داهاتوو تا ٢٢ی تەمموز نزیکەی وەک هاوینی ئاسایی دەبێت، بەهۆی بای بەهێزەوە”.

هاوکات ئەمڕۆ دووشەممە (٨ی تەمموزی ٢٠٢٤)، پارێزگای بەسرە بڕیاریدا بە ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە بەڕێوەبەرایەتی و دامەزراوەکانی پارێزگاکە بۆ ڕۆژی پێنجشەممە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما.

نرخی دۆلار ڕیكۆردێكی نوێی شكاند
پێشت نرخی دۆلار ڕیكۆردێكی نوێی شكاند
گەرما 50 پلەی تێپەڕاند
دواتر گەرما 50 پلەی تێپەڕاند
پەیوەندیدار