ئایا سبەینێ‌ هاتووچۆ لە دەروازەكانی هەرێمەوە دەوەستێت؟



سبەینێ‌ یەكەم ڕۆی سەری ساڵی نوێی ٢٠٢٣ی زاینییە و پشووی فەرمییە، بەڵام هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەكان ئاساییە و ڕاناگیرێت.

هەریەكە لە دەروازەكانی باشماخ و پەروێزخان و حاجی ئۆمەران لە ڕاگەیەنراوی جیادا ئاماژەیان بەوەكردووە، كە سبەینێ‌ یەك شەممە ١ی ١ی ٢٠٢٣ هاتووچۆ بەڕووی گەشتیاری و بازرگانی كراوە دەبێت و ڕاناگیرێت.

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە،، دەروازەکەیان بەڕووی گەشتیاری و بازرگانیدا کراوە دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو گەشتیارانەی بە ئۆتۆمبێلی خۆیان لە جۆرەکانی (لاندکرۆزەر، ڕەنج ڕۆڤەر، مارسێدس و تویۆتا هایلۆکس) گەشت بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەن، پێویستە بەڵێننامەی دادگا، کارتی نیشتمانی و ساڵیانەی ئۆتۆمبێلیان پێبێت.

لە ئاهەنگی سەری ساڵ لە توركیا تەقە كرا و ٣ كەس كوژران
پێشت لە ئاهەنگی سەری ساڵ لە توركیا تەقە كرا و ٣ كەس كوژران
نرخی دۆلار بۆ ساڵی نوێ‌ دیاری كرا
دواتر نرخی دۆلار بۆ ساڵی نوێ‌ دیاری كرا
ەیوەندیدار