لە ئاهەنگی سەری ساڵ لە توركیا تەقە كرا و ٣ كەس كوژران



له‌ میانی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەكانی سەری ساڵ لە ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە تەقە لە كافتریایه‌ك كرا و سێ كه‌س كوژران.

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردۆتەوە، ته‌قه‌كردنه‌كه‌ به‌هۆی شه‌ڕی نێوان دوو بنه‌ماڵه‌وه‌ بووه‌، کە خزمی یەکترن و بەوهۆیەوە سێ کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندارە.

ئاماژە بەوەشكراوە، شه‌ڕه‌كه‌ لەمیانی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ لە ناوچەی ماماکی شاری ئەنقەرە روویداوه‌ و به‌ دیاریكراوی له‌ناو كافتریایه‌كی ناوچه‌كه‌دا بووه‌.

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان
پێت نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان
ئایا سبەینێ‌ هاتووچۆ لە دەروازەكانی هەرێمەوە دەوەستێت؟
دوات ئایا سبەینێ‌ هاتووچۆ لە دەروازەكانی هەرێمەوە دەوەستێت؟
پەیوەندیدار