سزای ئەو شۆفێرانەی ئەمشەو سەرپێچی دەكەن دیاری كرا


بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی عێراق سزای ئەو شۆفێرانە دیاری دەكات، كە لە شەوی سەری ساڵدا سەرپێچی دەكەن و ڕایدەگەیەنێت، سزاكە غەرامەی دارایی نییە.

عەمید زیاد قەیسی، بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری ناوخۆ و وەك ڕێزێك بۆ ئاهەنگ گێڕانی شەوی سەری ساڵ، ئەمشەو غەرامەی سەرپێچیكارانی ڕەوتی هاتووچۆ ناكرێت، بەڵام ڕادەگیرێن و ئامۆژگاری و ڕێنماییان لەلایەن مەفرەزەكانی هاتووچۆوە پێ‌ دەدرێت تاوەكو دووبارەی نەكەنەوە.

وتیشی، “داواكارین لە هاووڵاتیان ئاهەنگەكان بەجوانی بەڕێوەبەرن و هاوسەنگی ڕابگرن و سەرپێچی نەكەن و سیستمی هاتووچۆ جێبەجێ‌ بكەن”.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەمشەو غەرامەی شۆفێران ناكەین، بەڵكو ڕێنمایی و ئامۆژگارییان پێدەدەین.

نرخی دۆلار بۆ ساڵی نوێ‌ دیاری كرا
پێشت نرخی دۆلار بۆ ساڵی نوێ‌ دیاری كرا
لە سلێمانی حاڵەتێكی دەگمەنی ناسۆری مەمك دۆزرایەوە
دواتر لە سلێمانی حاڵەتێكی دەگمەنی ناسۆری مەمك دۆزرایەوە
پەیوەندیدار