لە سلێمانی حاڵەتێكی دەگمەنی ناسۆری مەمك دۆزرایەوە



لە حاڵەتێكی دەگمەندا لە سلێمانی، كە بە بەشداری د. عەبدولواحید پەیپەرێكی زانستیی لەسەر نووسراوە دەستنیشانی حاڵەتێكی دەگمەنی ناسۆری مەمك كرا.

د. عەبدولواحید، پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، هەرچەندە زۆربەی هەرەزۆری جارەكان ناسۆر لە كلێنچەدا دەبینرێت و دەستنیشان دەكرێت، بەڵام لە حاڵەتێكی دەگمەندا لە خانمێكی ٣٥ ساڵدا ناسۆری مەمك تێبینی كرا.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو خانمە ماوەی ٥ مانگ بوو لە برینێكەوە دەردراوی بەدی دەكرد، خۆشبەختانە توانرا نەشتەرگەرییەكی سەركەوتووی بۆ بكرێت.

دەشڵێت: “بۆ ناسۆرێكی لەم شێوەیە و لەم شوێنەدا پێویستە نەشتەرگەری وەك چارەسەر بەكاربهێنرێت، بەڵام لە كلێنچەدا مەرج نییە هەموو كات نەشتەرگەری ئەنجام بدرێت”.

جەختیشدەكاتەوە، ئەو هۆكارانەی مەترسی سەرهەڵدانەوەی دروست دەكەن بریتین لە ڕەگەزی نێر، بۆماوەیی، جگەرەكێشان، قەڵەوی و پاكو خاوێنی.

سزای ئەو شۆفێرانەی ئەمشەو سەرپێچی دەكەن دیاری كرا
پێشت سزای ئەو شۆفێرانەی ئەمشەو سەرپێچی دەكەن دیاری كرا
بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان زیاد دەكرێت
دواتر بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان زیاد دەكرێت
ەیوەندیدار