ئەو لایەنانەی نایانەوێت نرخی دۆلار داببەزێت ئاشكرادەكرێن


پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، جموجۆڵە سیاسی و بازرگانییەكان بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار ئاشكرا دەكات و داواش لە حكومەت دەكات كێشە و گیروگرفتی هاووڵاتیان كۆتایی پێبێنێت سەبارەت بە دۆلار.

عارف حەمامی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”واژۆی 100 پەرلەمانتار لە پەرلەمانتارانی دەوڵەتی یاسا و هەندێك فراكسیۆنی تر كۆكراوەتەوە لەپێناو گوشارخستنە سەر حكومەت بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار”.

بە وتەی حەمامی”دەوڵەت دەتوانێت بەشێوەیەكی پلەبەندی نرخی خەرجی دۆلار داببەزێنێت، دەوڵەتی یاساش داوای لە حكومەت كردووە، كێشەی هاووڵاتیان لەبارەی بەرزی نرخی دۆلارەوە كۆتایی پێبێنێت و لەو پێناوەشدا شەڕ دەكات”.

حەمامی ئاماژەی بە هەندێك لایەنی سیاسی و گەورە بازرگان كرد كە ڕێگرن لەبەردەم دابەزاندنی نرخەكان، بەو پێیەی پەیوەندی بە كار و بازگانییەكەیانەوە هەیە.

مەمسعود بارزانی: خوازیارین كێشەكان بەدوور لە دەماریگری و نكوڵیكاری چارەسەر بكرێن
پێشت مەمسعود بارزانی: خوازیارین كێشەكان بەدوور لە دەماریگری و نكوڵیكاری چارەسەر بكرێن
حكومەتی هەرێمیش لەسەر هێرشكردنە سەر كچەكەی سلێمانی هاتەدەنگ
دواتر حكومەتی هەرێمیش لەسەر هێرشكردنە سەر كچەكەی سلێمانی هاتەدەنگ
پەیوەندیدار