مەمسعود بارزانی: خوازیارین كێشەكان بەدوور لە دەماریگری و نكوڵیكاری چارەسەر بكرێن



مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەرێمی كوردستان هەموو كاتی خوازیاری ئەوەیە كێشە و گرفتەكانی لە ڕێگەی دیالۆگ و بە زمانی لەیەكتێگەیشتن و دووركەوتنەوە لە دەمارگیری و نكۆڵیكاری چارەسەر بكرێن، لەئێستاشدا هەلێكی تازە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵیی لەسەر بنەمای “هاوبەشی، هاوسەنگی و سازان” هاتۆتە ئارا.

بەپێی پەیامێك كە لەلایەن مەسعود بارزانی بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی بڵاوكریایەوە”پیرۆزبایی لە هاوڵاتیان، كەسوكاری شەهیدان و هێزەكانی پێشمەرگە كردوە و ئەوەشی خستوەتەڕو، لەو بۆنەیەدا بە دەرفەتی دەزانێت جەخت لە پەیامی ئاشتیخوازانە و فەرهەنگی پێكەوەژیانی گەلی كوردستان بكاتەوە، چونكە گەلی كوردستان هەردەم بڕوای بە ئاشتی و برایەتی بوە بۆ چارەسەری كێشەكان”.

هەر لە پەیامەكەی مەسعود بارزانیدا هاتووە”لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراقیش پێمانوایە ئێستا هەلێكی تازە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵیی عێراق لەئارادایە و بە هەمو توانایەك پشتگیریی جێبەجێكردنی ئەو ڕێككەوتنانە دەكەین كە لەنێوان لایەنە سیاسییەكانی عێراق و هەروەها لەنێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵیی عێراق بەستراون.”

سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەیامەكەیدا داوای لە حكومڕانی عێراق كردووە بنەمای “هاوبەشی، هاوسەنگی و سازان” پەیڕەو بكرێت و دەڵێت”چاوەڕوانن لە قۆناغی داهاتوودا هەنگاوەكانی حكومەت و پڕۆسەی سیاسیی عێراق لە چوارچێوەی دەستور و، بە ئاراستەی بەرژەوەندییەكانی گەلانی عێراق و هەروەها ڕەچاوكردنی پڕەنسیپەكانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازاندا بێت”.

 

ئیسپانیول ڕەخنە لە بەشداریی پێكردنی لیڤاندۆڤسكی دەگرێت
پێت ئیسپانیول ڕەخنە لە بەشداریی پێكردنی لیڤاندۆڤسكی دەگرێت
ئەو لایەنانەی نایانەوێت نرخی دۆلار داببەزێت ئاشكرادەكرێن
دوات ئەو لایەنانەی نایانەوێت نرخی دۆلار داببەزێت ئاشكرادەكرێن
پەیوەندیدار