کوێستان محەمەد: دەبینە پارێزەری هەر منداڵێک رووبەڕووی توندوتیژی ببێتەوە



وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، حاڵەتەکانی توندوتیژی جەستەیی و دەروونی لە نێو ناوەندەکانی خوێندن و خێزانەکان نەبوونەتە دیاردە لە هەرێمی کوردستان و دەبنە “پارێزەری” هەر منداڵێک ڕووبەڕووی توندوتیژی ببێتەوە.

کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە دەنگی ئەمەریکای ڕایگەیاند:”وەزارەتمان هێڵی گەرمی 116ی هەیە، هەر منداڵێک توندوتیژی بەرامبەر بکرێت و پەیوەندی بکات، ئەگەر توانیمان بە تەلەفۆن بۆی چارەسەردەکەین، ئەگەر نا توێژەری دەروونی دەنێرین و کێشەکەی بۆ چارەسەر دەکەین، بۆیە توندوتیژی بەرامبەر بە منداڵان حاڵەتە و نەبووەتە دیاردە و بە ئەرکی خۆمانی دەزانین لە هەر کوێیەک منداڵێک توندوتیژی بەرامبەر بکرێت پارێزەری ئەو منداڵەین”.

راشیگەیاند:”وەک ڕوونە بە هۆی یاساوە ئێستا لێدان لە منداڵ لە ناوەندەکانی خوێندن قەدەغەیە و مەگەر حاڵەتی دەگمەن هەبێت، بەهەمانشێوە لە نێو خێزانەکانیش هەر حاڵەتێک هەبووبێت یەکسەر دەرکەوتووە و لایەنە پەیوەندیدارەکان بە دەم کێشەکەوە ڕۆشتوون و چارەسەرکراوە.”

سعودیە لەبارەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما هۆشداری بە حاجیان دەدات
پێشت سعودیە لەبارەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما هۆشداری بە حاجیان دەدات
بانكی TBI كارتی بانكی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دروست كرد
دواتر بانكی TBI كارتی بانكی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دروست كرد
ەیوەندیدار