بانکی ناوەندی زیاتر لە 278 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە



بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 278 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و نرخی 100 دۆلاریش لە سەروو 145 هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، 278 ملیۆن و 833 هەزار و 388 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 255 ملیۆن و 513 هەزار و 388ی حەواڵە و تەنها 23 ملیۆن و 320 هەزاریش بە کاش بووە.

بە بەراورد لەگەڵ دوێنێ، ئەمڕۆ نرخی دۆلار کەمێک بەرزبووەوە و لە هەولێر 100 دۆلار بە 145 هەزار و 450 و لە سلێمانی بە 145 هەزار و 500 دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

نرخی 100 دۆلار لە بەغدا 145 هەزار و 600 دینارە و لە بەسڕەش بۆ 145 هەزار و 650 دینار بەرزبووەتەوە.

ڕوونكردنەوە لەسەر دۆخی تەندروستی حاجییانی هەرێم دەدرێت
پێشت ڕوونكردنەوە لەسەر دۆخی تەندروستی حاجییانی هەرێم دەدرێت
“ئینتەرنێتی تەنەکان” چییە و چۆن جەستەمان بەیەکەوە دەبەستێتەوە؟
دواتر “ئینتەرنێتی تەنەکان” چییە و چۆن جەستەمان بەیەکەوە دەبەستێتەوە؟
ەیوەندیدار