مانچستەر یونایتد وەڵامی ڕۆناڵدۆ دەداتەوە

Perspiciatis unde omnis iste natus error sit voluptatem.



مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی، بۆ یەكەمجار وەڵامی لێدوانەكانی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگالی دەداتەوە.

یانە ئینگلیزییەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند:”بە بایەخەوە ڕوماڵی تایبەتی میدیایی ئەو چاوپێكەوتنە ڕۆژنامەوانیانە دەكەن كە لەگەڵ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەكرێن”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە:”یانەكەیان وەڵامی گونجاوی دەبێت، پاش ئەوەی هەموو ڕاستییەكانی پەیوەست بەو بابەتە ڕووندەبنەوە”.

لە كۆتایی بەیاننامەكەدا، مانچستەر یونایتد دەڵێت:”چاودەبڕنە ئامادەكارییەكان بۆ نیوەی دووەمی ئەم وەرزە، و پارێزگاریی لە و متمانە و یەكگرتووییە دەكەن كە لەنێوان یاریزانان و ڕاهێنەر و ئیدارە و جەماوەردا بنیاتدەنرێن”.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە گفتووگۆیەكی ڕۆژنامەوانیدا، هێرشی كردبووە سەر ئیدارەی مانچستەر یونایتد، و ئیریك تین هاگی ڕاهێنەر و ڕاڵف رانجیك ڕاهێنەری ئەڵمانی پێشوو، و واین ڕۆنی ئەفسانەی یانەكە.

هەڵەبجە؛ سێ كارگەی هەنار داخرا
پێت هەڵەبجە؛ سێ كارگەی هەنار داخرا
چەند زانیاریيەك لەسەر زەردوویی منداڵی تازە لە دایكبوو
دوات چەند زانیاریيەك لەسەر زەردوویی منداڵی تازە لە دایكبوو
پەیوەندیدر