یەكەم لێدوانی ڕۆنالدۆ لە پاش چوونە ڕیزەكانی نەسری سعودی

  • 504 بینین


كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگالی لە پاش واژۆكردنی بۆندی چوونە نێو ڕیزەكانی یانەی نەسری سعودی، یەكەم لێدوانی پێشكەش كرد.

ماڵپەڕی یانەی نەسر لە زاری ڕۆناڵدۆوە بڵاویكردەوە”بەجۆش و خرۆشم بۆ ئەزموونێكی نوێی خولی تۆپی پێ‌ لە وڵاتێكی جیاواز، ئەو دیدەی یانەی نەسر كاری لەسەر دەكات، زۆر ئیلهامبەخشە.

بە وتەی ڕۆناڵدۆ”ئەو بەجۆش و خۆرۆشەوە دەیەوێت لەگەڵ هاوڕێكانی لە تیپكەدا كاربكات، تا پێكەوە یارمەتی یانەكە بدەن بۆ سەركەوتنی زیاتر”.

دوێنێ‌ هەینی، یانەی نەسری سعودی بۆندی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ واژۆكرد كە تا ساڵی ٢٠٢٥ درێژەدەكێشێت و بۆندەكەش لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا واژۆكرا و یاریزانەكە درێسی ژمارە ٧ دەپۆشێت.

 

ئاستەنگە ئابورییەكان لە بەریتانیا بەردەوام دەبن
پێشت ئاستەنگە ئابورییەكان لە بەریتانیا بەردەوام دەبن
نرخی زێڕ بەرزبۆوە
دواتر نرخی زێڕ بەرزبۆوە
پەیوەندیدار