دوو تۆمەتباری داواکراو دەستگیركران



هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە لە دادگای كەتنی دووی سلێمانی فەرمانی گرتنیان هەبووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی دادوەری لێكۆڵینەوە بەپێی ماددەی (446) لەیاسای سزادانی عێراقی بڕیاری دەستگیركردنی بۆ دوو تۆمەتبار دەركرد، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.

ئەوەشی خستەڕوو کە سەرەنجام و دوای لێكۆڵینەوەكان و چاودێری كردنیان، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی بەكرەجۆوە هەردوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوەو لەگەڕەكی بەكرەجۆ لەشاری سلێمانی دەستگیربكرێن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئێستا هەریەك لەتۆمەتباران (ن، أ، م) لەدایکبووی 1958 كە پێشینەی تاوانی هەیە و (ع، س، ت) لەدایکبووی 1954 بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون.

وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بەرژەوەندی خوێندکاران بڕیاری دا
پێت وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بەرژەوەندی خوێندکاران بڕیاری دا
حکومەتی تورکیا لە بری سەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ “قەیوم”ی دانا
دوات حکومەتی تورکیا لە بری سەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ “قەیوم”ی دانا
پەیوەندیدار