لە بەغدا هێرشکرایە سەر کۆمپانیایەکی ئەمریکی و پەیمانگەیەکی بەریتانی



بە ئامانجگرتنی بەرژەوەندییەکانی ڕۆژئاوا لە بەغدا دەستیپێکردووەتەوە و لەو چوارچێوەیەشدا هێرشکرایە سەر کۆمپانیایەکی ئەمریکی و پەیمانگەیەکی بەریتانی.

درەنگانی شەوی ڕابردوو لە ناوچەی جادرییەی بەغدا، بە بۆمب هێرشکرایە سەر کۆمپانیای کەترپیلەری ئەمریکی و دواتریش هەر بە بۆمب پەیمانگەی کامبریجی بەریتانی کرایە ئامانج کە دەکەوێتە شەقامی فەڵەستینەوە.

هەرچەندە هیچ لایەنیک بەرپرسیاێتی خۆی لەو هێرشانە ڕانەگەیاندووە، بەڵام گومان دەکرێت کاری ئەو میلیشیا شیعەیانە بێت کە خۆیان بە مقاوەمەی ئیسلامی دەناسێنن.

تورکیا ڕزگارکردن و دەستگیرکردنی 49 کۆچبەری ڕاگەیاند
پێشت تورکیا ڕزگارکردن و دەستگیرکردنی 49 کۆچبەری ڕاگەیاند
نرخی نەوت و زێڕ دابەزی
دواتر نرخی نەوت و زێڕ دابەزی
ەیوەندیدار