پلەی گەرما دەگاتە 50 پلەی سەدی



كەشناسی پێشبینییەكانی بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما لە چەند پارێزگایەك لە 50 پلەی سیلیزی نزیكدەبێتەوە و لە 15 پارێزگاش 40 پلە تێدەپەڕێنێت.

دەستەی كەشناسی عێراق بڵاویكردەوە، ناوچەكانی وڵات ڕووبەڕووی شەپۆلێكی گەرما دەبێتەوە، بەشێوەیەك لە بەسڕە و میسان و واست دەگاتە 49 پلەی سیلیزی و لە 15 پارێزگای عێراقیش پلەكانی گەرما 40 پلەی سیلیزی تێدەپەڕێنێت.

لای خۆشیەوە، ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی پێنج شەمە 30/5/2024 ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بەزۆری ساماڵ و پەڵە ھەور ئەبێت و لەناوچە شاخاوییەکانی باکوری پارێزگای دھۆک ھەندێک کات نمە باران و ھەورە بروسکە ئەبێت.

ڕاشیگەیاند، لە ئەنجامی گەیشتنی سەنتەری بارستە ھەوای گەرم بۆ سەر ناوچەکانمان پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 2 تا 3 پلەی دیکە بەرزدەبێتەوە و کەشی ناوچەکە گەرمتر ئەبێت، خێرای با لەسەرخۆ و ھەندێک کات مامناوەند ئەبێت.

یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ئەنفلۆنزای باڵندە تۆمار کرا
پێشت یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ئەنفلۆنزای باڵندە تۆمار کرا
شەقامێكی سەرەكی هەولێر داخرا
دواتر شەقامێكی سەرەكی هەولێر داخرا
پەیوەندیدار