شەقامێكی سەرەكی هەولێر داخرا



بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی، شەقامی ڕەشکین بەئاراستەی شەقامی۱۲۰مەتری دەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاویكردەوە، کەمێک پێش ئێستا بارهەڵگرێک لە جۆری تەنکەری گواستنەوەی سووتەمەنی، کە نەوتی ڕەشی بار کردبو لەسەر بەرزە پردی شەقامی ڕەشکین بە ئاراستەی شەقام۱۲۰مەتریی خێرا وەرگەڕا و نەوتی ڕەش ڕژایە سەر شەقامەکە.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا شەقامەکە داخراوە بە هۆی ئەوەی تیمەکانی بەرگری شارستانی و شارەوانی لە هەوڵی لابردنی بارهەڵگرەکە و پاک کردنەوەی شەقامەکەن کە مەترسی گڕ گرتنی هەیە.

هاتووچۆی هەولێر داوا لە شۆفێران دەكات، “بەو شەقامەدا هاتووچۆ نەکەن تا ئەوکاتەی شەقامەکە بە تەواوی پاک دەکرێتەوە”.

 

پلەی گەرما دەگاتە 50 پلەی سەدی
پێشت پلەی گەرما دەگاتە 50 پلەی سەدی
Sleep Mode چییە و لە چ کاتێک پێویستە بەکاربهێنرێت؟
دواتر Sleep Mode چییە و لە چ کاتێک پێویستە بەکاربهێنرێت؟
پەیوەندیدار