بوومەلەرزەیەك ئیندۆنێزیای ھەژاند



 

بوومەلەرزەیەك بەگوڕی ٥،٣ پلە لە ویلایەتی باكووری سومەترە لە ئیندۆنێزیا روویدا.

ناوەندی رووپێویی جیۆلۆجیی ئەمریكا (USGS) بڵاوی كردەوە، بوومەلەرزەكە لە قووڵایی ١٠ كیلۆمەتر و ٢٦٧ كیلۆمەتر لە باشووری شاری سیبۆلگا لە ویلایەتی باكووری سومەترە تۆمار كراوە.

ئەوەش راگەیەندرا كە بوومەلەرزەكە هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێنەكەوتووەتەوە.

لە لایەكی دیكەوە دوای بوومەلەرزەكە، پاشەلەرزە بە گوڕی پێنج پلە روویداوە.

لەو بوومەلەرزەی كە لە ٢١ی ئەم مانگەدا بە گوڕی ٥،٦ پلە لە دووری ١٨ كیلۆمەتر لە باشووری خۆرئاوای شاری سیرانجانگ لە ویلایەتی جاوەی خۆرئاوای ئیندۆنێزیا روویدا، ٣٣١ كەس گیانیان لەدەستدا و نزیكەی ٦٠٠ی دیكەش بریندار بوون.

ئیندۆنێزیا كە كەوتووەتە “پشتێنەی ئاگری زەریای ئارام”، یەكێكە لەو وڵاتانەی كە بەهۆی كارەساتە سرووشتییەكانەوە لە جیهاندا زۆرترین زیانی بەردەكەوێت.

شەپۆلە بەفرەكەی ئەمریكا بەردەوامە
پێشت شەپۆلە بەفرەكەی ئەمریكا بەردەوامە
وەزیری دارایی عێراق: بەرزبوونەوەی دۆلار كاتییە
دواتر وەزیری دارایی عێراق: بەرزبوونەوەی دۆلار كاتییە
ەیوەندیدار