ئەمریكا لەبارەی كامپی هۆڵەوە هۆشداری دا



 

نێوەندی فەرماندەیی سووپای ئەمەریكا ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە سەبارەت بە ئاماری چالاكییەكانی دژی داعش لە ماوەی ساڵی 2022 ‌و دەڵێت لەگەڵ هێزە هاوبەشەكانیاندا سەدان ئۆپەراسیۆنیان دژ بە داعش لە عێراق و سوریا ئەنجام داوە.

لە ڕاپۆرتەكەی CENTCOM ئاماژە بەوە كراوە ئۆپەراسیۆنەكانیان كاریگەربوون بۆ لاوازكردنی داعش و لە ناوبردنی بەرپرسەكانی لە ناویاندا ” ئەمیری داعش” و دەیان ڕابەری هەرێمی و سەدان لە چەكدارانیان.

ناوەندی فەرماندەیی سووپای ئەمریكا دەڵێت ” هەموو ئەم ئۆپەراسیۆنانە بەشێك بوون لە ئەركی كەمكردنەوەی تواناكانی ئەو گرووپە تیرۆرستییە بۆ ئاڕاستەكردن و هاندانی هێرشی تێكدەرانە لە ناوچەكە و جیهاندا، بە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاشەوە.”

بە گوێرەی ڕاپۆرتەكەی CENTCOM لە ساڵی 2022 دا بە گشتی 313 ئۆپەراسیۆنی دژی داعش لە عێراق و سوریا ئەنجام دراون.

لە سوریا 108 ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و 14 ئۆپەراسیۆنی ئەمەریكا بە تەنها ئەنجام دراوە. لەو ئۆپەراسیۆنانەدا 215 ئەندامی داعش دەستگیركراون و 466 دیكەشیان كوژراون.

لە عێراقیش 191 ئۆپەراسیۆنی هاوبەش ئەنجام دراوە 159 ئەندامی داعش دەستگیركراون و بەلایەنی كەم 220 ئەندامیش كوژراون.

ڕاگەیاندنەكەی ئەمەریكا باس لە كاریگەریی هێزە هاوبەشەكانیشیان دەكات لە شەڕی دژ بە داعش لە سوریا و عێراق و دەڵێت ” هێزەكانی سوریای دیموكراتیك و هێزی ئاسایشی عێراقی ڕۆڵێكی گرنگیان هەبووە و بەردەوامیش هەیانە، لە بەدەستهێنانی شكستی هەمیشەیی داعش.”
ژەنەڕاڵ مایكڵ كوڕیڵا سەركردەی CENTCOM ڕایگەیاند لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەكانی عێراق توانای بەردەوامبوونیان لە ئۆپەراسیۆنەكانی لاوازكردنی داعشدا نیشانداوە “ئەمڕۆ ئاستێكی بەرزی لێهاتوویی و پیشەیی و پێشەنگی ئۆپەراسیۆنە تاكتیكییەكان نیشان دەدەن، بەڵام هێشتا كاری زۆر ماوە ئەنجام بدرێت.”

سەبارەت بە هێزەكانی سوریای دیموكراتیك، كە كورد تیایدا باڵادەستە، دەڵێت ” لە سوریا، هێزەكانی سوریای دیموكرات بەردەوامن لە نیشاندانی خواست و لێهاتوویی و توانای خۆیان بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی توند سەركردە و چەكدارانی داعش ڕیشەكێش بكەن.”

ژەنەڕاڵ مات مكفارلەین سەركردەی هێزی ئەركە هاوبەشەكان دەڵێت “توانای دەركەوتن و متمانەپێكراو و جێگیری هاوبەشە عێراقی و سوریاییەكانمان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی تاكلایەنە بۆ گرتن و كوشتنی سەركردەكانی داعش وەهامان لێدەكات بتوانین فشارەكانمان بەردەوامبن لەسەر تۆڕی داعش.”

لە ڕاپۆرتەكەی CENTCOM دا ئاماژەش بەوە كراوە كە داعش نیازی خراپی هەیە سەبارەت بە كەمپی پەنابەرانی ئەلهۆل، كە بەشێك لە دانیشتوانی ئەو كەمپە كەسوكاری چەكدارانی داعشن، و هەروەها دەیان نێوەندی گرتوخانەش كە لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە پارێزراون.

دوای سەری ساڵ خشتەی مووچە ڕادەگەیەنرێت
پێشت دوای سەری ساڵ خشتەی مووچە ڕادەگەیەنرێت
عێراق بووەتە ناوەندی سپیكردنەوەی پارە بۆ ئێران
دواتر عێراق بووەتە ناوەندی سپیكردنەوەی پارە بۆ ئێران
پەیوەندیدار