ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پشتیوانی لە هاوپەیمانییەكیش دەكات
عەللاوی هۆشداریی دەدات لە تێكچوونی پرۆسەی سیاسی عیراق

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی ئیئتیلافی وەتەنیە رایدەگەیەنێت، عیراق رووبەڕووی قەیرانێك بۆتەوە كە رەنگە ببێتە مایەی تێكچوونی پرۆسەی سیاسی، پشتیوانی خۆیشی بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانییەك دەردەبڕێت كە تایەفەگەریی تێبپەڕێنێت.

ئەیاد عەللاوی سەرۆكی ئیئتیلافی وەتەنیە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند”لەگەڵ هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا، ئێمە لەسەر رۆخی تێكچوونی پرۆسەی سیاسیین بەهۆی ئەو ساختەكارییەی لە هەڵبژاردنەكاندا كرا، وێڕای دەرهاویشتەكانی و بەردەوامبوونی لێشاوی خوێنی عیراقییەكان و نەهامەتی خەڵك”.

بە وتەی عەللاوی”هەر هەوڵێك بۆ كۆپیكردنی ئەزمونەكانی پێشوو بدرێت، عیراق دەگەڕێنێتەوە بۆ چوارگۆشەی یەكەم و شێوەیەكی تری پشكداریی لێدەكەوێتەوە كە بووە مایەی كارەسات و نەهامەتی بۆ عیراقییەكان”.

سەرۆكی ئیئتیلافی عیراقیە، داوای لە هێزە سیاسییەكان كردبوو، بەرژەوەندی نیشتمان و هاولاتیان بەسەر خۆیاندا زاڵ بكەن و بەشێوەیەكی واقعی بڕواننە بارودۆخی عیراقییەكان، پشتیوانی ئیئتیلافەكەیشی بۆ هەموو ئەو هەوڵانە دەربڕیبوو كە دەبێتە مایەی پێكهێنانی “هاوپەیمانییەك بۆ تێپەڕاندنی تایەفەگەریی لەچوارچێوەی فەزای نیشتمانی”.

لە 12ی حوزەیرانی 2018، موفتەدا سەدر لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا لە شاری نەجەف رایگەیاند” كوتەلی سائیرون هاوپەیمانی لەگەڵ لیستی فەتج كردووە”، بەستنی ئەم هاوپەیمانییەش سەبارەت بە زۆرێك لە عیراقییەكان رووداوێكی لەناكاو و چاوەڕواننەكراو بوو.

سەدر رایگەیاندبوو”هاوپەیمانی لەگەڵ فەتح، لە چوارچێوەی فەزایەكی نیشتمانییە، و پارێزگاریش لە هاوپەیمانییە سێقۆڵییەكە دەكەن لەنێوان حیكمە و سائیرون و وەتەنیە”، سوتاندنی سندوقەكانی دەنگدانیشی بە تاوانێكی گەورە وەسفكرد، و وتی”لەدوای راگەیاندنی ئەنجامەكان هەڵوێستی خۆیان رادەگەیەنن”.

لای خۆیەوە هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، رایگەیاندبوو”دەرگاكانی هاوپەیمانییەكەی لەگەڵ (سائیرون) كراوەیە لەبەردەم هەمواندا، كێشەمان نییە لەگەڵ جیاكردنەوەی دەنگەكان بەدەست، بەڵام دەبێت رێژەی جیاكردنەوەكە لەنێوان لەسەدا 5 بۆ لەسەدا 10 بێت”.

3 رۆژ بەر لەوە، لێكگەیشتنێكی سەرەتایی لەنێوان هاوپەیمانییەكانی سائیرون بە سەرۆكایەتی موفتەدا سەدر، و رەوتی حیكمە بە سەرۆكایەتی عەممار حەكیم، و ئیئتیلافی وەتەنیە بە سەرۆكایەتی ئەیاد عەللاوی راگەیەندرا.

عێراق

بۆچی 22 ساڵ پێش ئێستا هەوڵی كوشتنی عودەی سەدام حسێن درا؟

خەڵك- بەشی هەواڵ

رۆژی 12ی كانوونی یەكەمی ساڵی 1996، ژمارەیەك چەكدار لە شەقامی “مەنسور”ی بەغداد دەستڕێژی كولەیان لە عودەی سەدام حسێن كرد و بەهۆیەوە بە سەختی برینداربوو.
لە كاتێكدا بووە، كە عودەی لەگەڵ ژمارەیەك كچ و كوڕی گەنجدا لەو شەقامەدا بووە و لەلایەن ئەو كەسانەوە هێرشی كراوەتەسەر.

هەر بەپێی گێڕانەوەكان لەو رووداوەكە 30 فیشەك ئاراستەی ئۆتۆمبیلەكەی عودەی كراوە و دوو كچ كە لەگەڵ عودەیدابوون كوژران و چەند كەسێك لە پاسەوانەكانیشی برینداربوون و تەقەكەرەكانیش هەڵهاتن.

تائێستا هیچ لایەنێكی فەرمی نهێنی رووداوەكەی ئاشكرانەكردووە، بەڵام بەپێی گێڕانەوەی ئەو كەسانەی لە خێزانی سەدام حسێنەوە نزیك بوون، رووداوەكە بە چەند شێوازێك لێكدراوەتەوە:

یەكەم: ساڵی 1995، عودەی تەقەی لە وەتبان حەسەن مەجید، برای سەدام و وەزیری ناوخۆ كردووە و ئەوەیش ساڵ دواتر لەرێگەی گروپێكەوە تۆڵەی خۆی كردۆتەوە.

دوەم: ئەو كەسانەی تەقەیان كرد لەلایەن سەدامەوە نێرابوون و مەبەستی سەدامیش سنوردانان بوو بۆ دەسەڵاتی عودەی.

سێهەم: حزبی دەعوە و رێكخستەكانی ئەوان ئەو كارەیان كردبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئەردۆغان بانگھێشتنامەیەکی ڕەسمیی ئاراستەی بەرھەم ساڵح کرد بۆ سەردانکردنی ئەو ولاتە

خەڵک-

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠١٨/١٢/١٣، باڵیۆزی تورکیا لە عیراق سەردانی کۆشکی سەلامی کرد و بانگھێشتنامەیەکی تورکیای ڕادەستی سەرۆک کۆماری عیراق کرد بۆ سەردانیکردنی وڵاتەکەی.

ئەمڕۆ فاتح یڵدز باڵیۆزی تورکیا لە عیراق سەردانی کۆشکی سەلامی کرد و چاوی بە بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق کەوت و کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

یڵدز له‌ هه‌ژماری تایبەتیی خۆی له‌ فەیسبووک رایگه‌یاندووە: له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵاتیان كردووه‌ و بانگهێشتنامه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی بۆ سەردانکردنی ئەنقەرەی بە سەرۆک کۆماری عێراق گه‌یاندووه‌.

دواتریش سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ھەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، سەرۆک کۆماری عیراق بانگھێشتنامەیەکی ڕەسمیی بۆ سەردانیکردنی تورکیای لە لایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیاوە پێگەشتووە، بەڵام کاتی سەردانەکەی ئاماژە پێنەکردووە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق و ئەمریکا ڕێکەوتنێکیان بۆ ھاوردەکردنی گەنم و برنج ئەنجامدا

خەڵک-

بەپێی گرێبەستێکی واژۆ کراو لە نێوان باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق و وەزیری بازرگانیی عیراق، بۆ ماوەی شەش مانگی سەرەتای ساڵی داھاتوو عیراق گەنم و برنج لە ئەمریکاوە ھاوردە دەکات

ئەمڕۆ محه‌ممه‌د هاشم وه‌زیرى بازرگانى عێراق له‌گه‌ڵ دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق، گرێبه‌ستێكیان واژۆ کرد بۆ هاورده‌كردنى گه‌نم و برنج بۆ عیراق له‌ شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ساڵى داھاتوودا.”

دواتر وه‌زیرى بازرگانیی عێراق و باڵیۆزی ئەمریکا له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامەوانییان ئەنجامدا، محەممەد ھاشم ڕایگه‌یاند: “به‌ مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگیكردن له‌باره‌ى گرێبه‌سته‌كه‌وه‌ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان سه‌ردانی عێراق ده‌كه‌ن و جۆرێتى و چۆنێتی هاورده‌كردنى به‌رهه‌مه‌كان باس دەکەن.”

به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى بارزرگانى عێراق، ساڵانە عیراق‌ پێویستیى به‌  نزیكی یه‌ك ملیۆن تۆن برنج و یه‌ك ملیۆن تۆن گه‌نم هه‌یه‌، بەھۆی ئەوەی بەرھەمی ناوخۆیی ئەو دوو بەرھەمە کشتوکاڵییە بەشی دابینکردنی پێداویستییەکان ناکات، بەشێکی لە دەرەوە ھاوردە دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین