ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە کەوتنەخوارەی هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم رەئیسی و هاوەڵەکانی بڵاوکرایەوە



سەرۆکایەتیی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەشێک لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم رەئیسی و هاوەڵەکانی بڵاوکردەوە و دەڵێت: هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر هێلیکۆپتەرەکە و هیچ شوێنەوارێکی بەئامانجگرتن لەسەر لاشەی هێلیکۆپتەرەکەدا نییە ، بەڵکو بەهۆی بەرکەوتن بە لوتکەی چیا ئاگری گرتووە.

سەرۆکایەتی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕاپۆرتی سەرەتایی کۆمسیۆنی باڵای بەدواداچوون لە ڕەهەند و هۆکارەکانی ڕووداوی هەلیکۆپتەری هەڵگری سەرۆک کۆماری ئێرانی بڵاوکردەوە و دەڵێت:”هەندێک لە هەنگاوەکان پێویستی بە کاتێکی زیاترە بۆ دەربڕینی بۆچوونی ورد و کۆتایی، ئەو بوارانە تا ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدان، و هەندێک حاڵەتیش کە بە دڵنیاییەوە دەتوانرێت باس بکرێت،لێرەوە ئاماژەیان پێدەکەین:

1- هێلیکۆپتەرەکە لەسەر ڕێڕەوی پلان بۆ داڕێژراوی پێشووی خۆی بەردەوام بووە و ڕێڕەوی فڕینی دیاریکراوی بەجێ نەهێشتووە.

2-نزیکەی خولەک و نیوێک پێش کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرەکە، فڕۆکەوانی کۆپتەرەکە پەیوەندی لەگەڵ دوو هێلیکۆپتەرەکەی تری گروپی فڕینەکە کردووە.

3- ئاسەواری فیشەک یان حاڵەتی هاوشێوە لە لاشەی بەجێماوی کۆپتەرە کەوتووەکەدا بەدی نەکراوە.

4- کۆپتەرە کەوتووەکە دوای بەرکەوتنی لەگەڵ بەرزاییەکدا گڕی گرتووە.

5- به هۆی ئاڵۆزی ناوچەکه و تەم و نزمی پلەی گەرما، ئۆپەراسیۆنی چاودێری تا شەو درێژکرایەوه و بەدرێژایی شەو بەردەوام بوو، بەیانی زووی دووشەممه (کاتژمێر 5ی بەیانی) بەهاوکاری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی، شوێنی ڕووداوەکە دۆزرایەوە و هێزی زەمینی ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و پشکنین لەو خاڵەدا ئامادەبوون.

6- لە گفتوگۆکانی تاوەری چاودێری لەگەڵ تیمی فڕین هیچ حاڵەتێکی گوماناوی بەدی نەکراوە.

لە کۆتایشدا دەڵێت:”بەشێکی بەرچاو لە بەڵگەنامەکانی پەیوەست بە ڕووداوی کۆپتەر کۆکراونەتەوە و کاتێکی زیاتری پێویستە بۆ پێداچوونەوە بە بەشێک لە پارچە و بەڵگەنامەکان، کە لە ڕاگەیاندنەکانی داهاتوودا دوای وردبینی و کاری شارەزایانە ڕادەگەیەنرێن”.

هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەی ڕەئیسی ئاشکرا کرا
پێشت هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەی ڕەئیسی ئاشکرا کرا
بەغدا بۆچی تاوەکو ئێستا مووچەی هێزە ئەمنییەکانی نەناردووە؟
دواتر بەغدا بۆچی تاوەکو ئێستا مووچەی هێزە ئەمنییەکانی نەناردووە؟
پەیوەندیدار