نرخی دۆلار بۆ خوار 132 هەزار جێگیر کرا



ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دابەزاندنی نرخی دۆلار بۆ خوار 132 هەزار دینار ڕاگەیاند.

د. نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له‌ پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند، “لە بودجەی ساڵی 2024ى عێراقدا نرخی 100 دۆلار بە 130 هەزار دینار جێگیر كراوە”.

د.نەرمین ئاماژەی بەوەشداوە، لە بودجەی ساڵی 2024 دا بەهەمانشێوەی بودجەی 2023، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به‌ 70 دۆلار جێگیر كراوە.

پێشتر لە یاسای بودجەی عێراق نرخی 100 دۆلار بە 132 هەزار دیناری عێراقی و نرخی یەک بەرمیل نەوت بە 70 دۆلار جێگیر کرابوو، دوای هەمواری یاسای بودجەی ساڵی 2024، نرخی دۆلار جارێکیتر گۆرانکاری بەسەردا هات و بە 130 هەزار دینار جێگیر کرا.

دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کران
پێشت دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کران
دوای پێشکەشکردنی وەرزێکی نایاب، ئەلۆنسۆ چی وت؟
دواتر دوای پێشکەشکردنی وەرزێکی نایاب، ئەلۆنسۆ چی وت؟
پەیوەندیدار