تەیف سامی بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت



لیژنەی دارایی پەرلەمان بانگهێشتی وەزیری دارایی عێراق دەکات بۆ پەرلەمان.

عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو میوانداری وەزیری دارایی دەکەین سەبارەت بە خشتەکانی بودجەی ساڵی ٢٠٢٤،

ئاماژەی بەوەشداوە، میوانداریکردنی تەیف سامی لە چوارچێوەی پرۆسەی ڕێکەوتنە لەسەر تەواوکردنی گفتوگۆکان دەربارەی یاسای هەموارکردنەوەی خاوەنکارەکان بەمەبەستی پێشکەشکردنی بۆ دەنگدان.

شایەنی باسە سەرەتای ئەم هەفتەیە هەمواری یاسای بودجە بۆ ساڵی 2024 لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پەسەندکرا، و رەوانەی پەرلەمان کرا بۆ دەنگدان لەسەری، بە دەنگدان لەسەر ئەو هەموارە هەرێمی کوردستان لە چەند گرفتێکی دارایی و بەتایبەت مووچە رزگاری دەبێت.

دوای پێشکەشکردنی وەرزێکی نایاب، ئەلۆنسۆ چی وت؟
پێشت دوای پێشکەشکردنی وەرزێکی نایاب، ئەلۆنسۆ چی وت؟
یەکەم کاروانی حاجییانی عێراق گەیشتە سعودییە
دواتر یەکەم کاروانی حاجییانی عێراق گەیشتە سعودییە
پەیوەندیدار