هۆگریی بەتانی چییە؟



تا ئێستا بیستووتە نەخۆشی بەتانی لە منداڵاندا چییە؟ ئێمە لەم تەوەرەدا ئەوەتان بۆ ڕووندەکەینەوە هۆکار و نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە چییە، و ئایا ڕێگە هەیە بۆ یارمەتیدانی منداڵەکە و پاراستنی لێی؟

وابەستەی منداڵ تەنها بە یارییەکانیەوە نییە، بەو پێیەی بابەتەکە لە منداڵێکەوە بۆ منداڵێکی دیکە جیاوازە، هەندێک لە منداڵەکان پارچە جلێکی دیاریکراو هەڵدەبژێرن، هەندێکیان یارییەکی دیاریکراو هەڵدەبژێرن، هەندێکیشیان بەتانی یان شووشە هەڵدەبژێرن.

زۆرجار منداڵ لە ماوەی تەمەنی نێوان ٨-١٢ مانگیدا لەسەر ئەو شتە جێگیر دەبێت کە دەیەوێت وەک ئامرازێکی سەلامەت وەریبگرێت، بەڵام کاتێک واز لەم خووە دەهێنێت، گۆڕانکاری تێدا ڕوودەدات.

پسپۆڕێکی منداڵان دەڵێت، وابەستەی منداڵ بەم جۆرە شتە پەیوەست نییە بەوەی کە چەندە جوانە، بەڵکو پەیوەندی بە تەمەن و قۆناغی گەشەکردنی منداڵەوە هەیە، بەو پێیەی منداڵ لە ماوەی گەشەی نێوان 8 بۆ 12 مانگ دەست دەکات بە گەڕان بە دونیا دوور لە باوەشی دایک و باوکی ، و دەست دەکات بە ڕۆیشتن و چێژوەرگرتن لە هەستێک پێشتر ئەزموونی نەکردووە.

بەهۆی پێگرتن و ئازادبوون لە هەڵسوکەوتی قاج و دەستەکانی، لەم کاتە تایبەتەدا منداڵ دەست دەکات بە هەستکردن بە جۆرێک لە دڵەڕاوکێ و گرژی بەهۆی نامۆیی ئەم هەستە ئازادییە و ترسیان لێی، بۆیە دەست دەکەن بە گەڕان بەدوای شتێک کە وایان لێبکات هەست بە دڵنیایی بکەن و ڕزگاریان بکات لە گرژی.

لێرەدا ڕۆڵی ئەو شتە دێت کە لە دەروونناسیدا پێی دەوترێت ئامانجێکی سەلامەت و هۆیەک بۆ ئارامی، بەو پێیەی منداڵ لەو قۆناغە هەستیارو گۆڕاوەدا دەکەوێتە نێوان دوو قۆناغی وابەستەیی تەواو بە خێزان و قۆناغی پشتبەستن بەخۆوە.

هۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشی بەتانی لە منداڵاندا:

– ئاسوودەیی دەروونی بۆ دابین دەکات کە یارمەتی خەوتن دەدات کاتێک ماندوو دەبێت.

– وای لێدەکات هەست بە سەلامەتی بکات سەرەڕای نەبوونی خێزانەکەی.

– وادەکات هەست بە دڵخۆشی بکات ئەگەر شتێک بێتاقەتی بکات، ئەمەش یەکێکە لەو هۆکارانەی کە منداڵەکە وابەستەی یارییە زۆر گرنگەکانی دەبێت.

– یارمەتی دەدات هەست بە ماڵەوە بکات کاتێک لە شوێنێکی نامۆدایە، بۆ نموونە لەکاتی چوون بۆ نووسینگەی پزیشکی منداڵان بوونی یاری یان بەتانی ڕەنگە سترێسی منداڵەکە کەم بکاتەوە، هەروەها پزیشکی منداڵان ڕەنگە ئامێری پشکنینەکانی لەسەر یارییەکە دابنێت پێش ئەوەی پشکنینی پێویست بۆ منداڵەکە بکات تاوەکو دوو هێندەی تر دڵنیای بکاتەوە.

لەم تەمەنەدا منداڵ دەست دەکات بە تێگەیشتن لەوەی کە کەسێکی جیاوازە لە دایک و باوکی، ئەمەش هەستێکی سەیر و ترسناکە، کەلوپەلی سەلامەتی یان یاریی و بەتانی منداڵەکە یارمەتی دەدات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ترس و شڵەژانە.

یەکەم کاروانی حاجییانی عێراق گەیشتە سعودییە
پێشت یەکەم کاروانی حاجییانی عێراق گەیشتە سعودییە
کاتی ئەوە نەهاتووە کە ناوە تورکی و عەرەبیەکانی شوێنەکانی باشوور بگۆڕین؟
دواتر کاتی ئەوە نەهاتووە کە ناوە تورکی و عەرەبیەکانی شوێنەکانی باشوور بگۆڕین؟
پەیوەندیدار