قوباد تاڵەبانی: هێزی دژە تیرۆر، هێزێکی تۆکمە و بە ئەزمونە و هێزی ڕۆژە سەختەکانە



جێگری سەرۆکی وەزیرانی هەرێم ستایشی دژەتیرۆر دەکات و دەڵێت” هاوپەیمانان و دۆستانمان سەرسامن بە توانای هێزەکانی دژەتیرۆر”.

بەناوی حکومەتەوە ستایشی رۆڵی هێزەی دژە تیرۆری کرد قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، رۆژی پێنج شەمە ( ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٤) لە سلێمانی سەردانی فەرماندەیی هێزەکانی دژە تیرۆری کوردستانی کرد و لەلایەن وەهاب هەڵەبجەیی، فەرماندەی دژە تیرۆرەوە پێشوازی لێکرا.

لە کۆبوونەوەیەکدا کە فەرماندەکانی دژە تیرۆر و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامان هێزەکە ئامادەی بوون، قوباد تاڵەبانی بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە سوپاسی هێزەکانی دژە تیرۆری کرد لەپای ماندووبوون و قوربانیدانیان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کوردستان. وتیشی: رەنگە بەهۆی نهێنی بوونی زۆربەی ئۆپەراسیۆنەکانی دژە تیرۆرە رای گشتی کەمتر ئاگاداری ئۆپەراسیۆن و گیانبازی و قارەمانێتی ئەندامانی دژەتیرۆر بێت، بەڵام لە سەرووی هەموومانەوە سەرۆک بافڵ، سەرۆکی یەکێتی و بەندە و هێزەکانی هاوپەیمانانیش ئاگاداری وردەکاری ئۆپەراسیۆنەکانین، دەزانین کە دژە تیرۆر هێزی رۆژە سەختەکانە و نەک هەر بۆ کوردستان، بەڵکو بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ناوچەکەش پێویستن.

قوباد تاڵەبانی وتیشی: دڵنیابن هیچ جەنگێکی دەرونی و تۆمەت و ناوزڕاندنێکی نەیاران، ناتوانێت پێگە و رێز و خۆشەویستی هێزەکانی دژەتیرۆر لەناو خەڵکدا خەوشداربکات، ئێمە لە ناوچەیەکی نا ئارام و ناسەقامگیرداین و بەردەوام جۆری هەڕەشە و مەترسییەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت، هەربۆیە پێویستە هێزە ئەمنییەکانی کوردستان و بە تایبەتیش هێزی دژەتیرۆر بە بەردەوامی خۆی لەگەڵ هەڕەشە نوێیەکان بگونجێنێت،

وتیشی؛ دژە تیرۆر ئەو هێزە تۆکمە و بە ئەزمونەیە کە لە قۆناغی جیاوازدا سەلماندوویەتی خۆی لەگەڵ بارودۆخی نوێ و هەڕەشە و مەترسی نوێدا بگونجێنێت ، هاوپەیمانان و دۆستانمان سەرسامن بە توانای هێزەکانی دژەتیرۆر، هەربۆیە خواستێکی زۆریان هەیە بۆ ئۆپەراسیۆن و کاری هاوبەش لەگەڵ دژەتیرۆردا و ئەمەش شانازییەکی گەورەیە بۆ ئەم هێزە.

قوباد تاڵەبانی پشتگیری تەواوی خۆی و سەرۆکی یەکێتی بۆ هێزەکانی دژە تیرۆر دەربڕی و داوای لە فەرماندەکانی ئەو هێزە کرد، لەپێناو باشتر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و مەترسییە جۆراوجۆرەکان، ئاستی هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان و هێزە ئەمنییەکانی دیکەی کوردستان و عێراق بەرزتر بکەنەوە.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کەی دەکرێت؟
پێشت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کەی دەکرێت؟
لیستی مووچە چۆن ڕەوانەی بەغدا دەکرێت؟
دواتر لیستی مووچە چۆن ڕەوانەی بەغدا دەکرێت؟
ەیوەندیدار