لیستی مووچە چۆن ڕەوانەی بەغدا دەکرێت؟



سەرچاوەیەک باس لە ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغدا دەکات و وردەکاری ئامادەکردنی دوو لیستی مووچە دەخاتە ڕوو.

سەرچاوەیەک لە گەنجینەی یەکی سلێمانی بە کەناڵ 8ی راگەیاندووە، دوو لیستی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانیان ئامادەکردووە، دوای وردبینی ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.

ئەو سەرچاوەیە دەربارەی هۆکاری ئامادەکردنی دوو لیست ئاماژە بەوەدەکات، لیستی مووچەی فەرمانبەران بە پلەبەرزکردنەوە و بێ پلەبەرزکردنەوە ئامادە کراوە، و ئەو لیستەی ناردوومانە بۆ وەزارەتی دارایی بەبێ پلەبەرزکردنەوەیە.

ڕاشیگەیاند، ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێم سەرقاڵی ووردبینیکردنە لەو لیستەدا و دوای تەواوبوونی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت.

بەغدا ماوەی دوو ڕۆژە دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج-ی مووچەخۆرانی کردووە، و لە هەرێم هێشتا مووچەی هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی چوار نەدراوە، هاوکات ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم رایگەیاند، رێککەوتوون لیستی ناوی هێزە ئەمنییەکان بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێرن بۆ ئەوەی مووچەکانیان بنێرن.

قوباد تاڵەبانی: هێزی دژە تیرۆر، هێزێکی تۆکمە و بە ئەزمونە و هێزی ڕۆژە سەختەکانە
پێشت قوباد تاڵەبانی: هێزی دژە تیرۆر، هێزێکی تۆکمە و بە ئەزمونە و هێزی ڕۆژە سەختەکانە
سێ وڵات ئیسڕائیلیان هەژاند
دواتر سێ وڵات ئیسڕائیلیان هەژاند
ەیوەندیدار