پسپۆڕێکی خۆراکی ئامۆژگاری ئەوە دەکات دوای ژەمەکان ئاو نەخورێتەوە



پسپۆڕێکی بواری خۆراک ئامۆژگاری ئەوە دەکات کە ڕاستەوخۆ دوای ژەمەکان دوور بکەونەوە لە خواردنەوەی ئاو.

ڕۆژنامەی هیندستان تایمز بڵاویکردووەتەوە، کاریشما شا، پسپۆڕی بواری خۆراک ئامۆژگاری کردووە، کە ڕاستەوخۆ دوای نانخواردن ئاو نەخورێتەوە، بەهۆی ئەوەی چەندین زیانی تەندروستی هەیە.

ئەو پسپۆڕە باسی لەوەشکردووە، کاتێکی گونجاو بۆ خواردنەوەی ئاو دوای ژەمەکان بۆ هەرسێکی گونجاو لە نێوان ١٠ بۆ ٣٠ خولەکدایە، چونکە ڕاستەوخۆ خواردنەوەی ئاو دوای ژەمەکان چەند زیانێکی تەندروستی دەبێت، لەوانە:

یەکەم، خواردنەوەی ئاو ڕاستەوخۆ دوای خواردن دەبێتە هۆی شلکردنەوەی ترشەڵۆکەکانی گەدە و ئەنزیمە سەرەکییەکان، ئەمەش دەبێتە هۆی خاوکردنەوەی پڕۆسەی هەرسکردن، پێویستە مرۆڤ خۆی لە قووتدانی بڕێکی زۆر خواردن بەدوور بگرێت.

دووەم، هەڵمژینی ماددە خۆراکیەکان لەکاتی خواردنەوەی ئاو ڕاستەوخۆ دوای نانخواردنی نیوەڕۆ و ئێوارە تێکدەچێت، چونکە ئاو دەتوانێت پرۆسەی هەرس خێراتر بکات، بەڵام کاریگەری لەسەر هەڵمژینی ماددە خۆراکییەکان دەبێت.

سێیەم، پێویستە لەگەڵ ژەمەکان دوور بکەویتەوە لە خواردنەوەی ئاو چونکە ئەنزیمەکانی هەرسکردن لە گەدەدا شل دەکاتەوە، دەتوانرێت ١٠ خولەک پێش خواردن یان دوای خواردن ئاو بخورێتەوە.

خواردنەوەی ئاو کاریگەری لەسەر ئاستی ئەنسۆلین دەبێت، چونکە هەندێک بەڵگە باس لەوە دەکەن کە خواردنەوەی ئاو ڕاستەوخۆ دوای نانخواردن دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئەنسۆلین.

بۆ هەرسکردن و تەندروستی باش باشترە دوای نانخواردن وەستانێکی ٣٠ خولەک بەخۆت بدەیت پێش ئەوەی دەستت بۆ بوتڵی ئاوەکە ببەیت، ئەم وەستانە کاتییە دڵنیای دەدات لەوەی کە تەندروستی هەرسکردنی لە مەترسیدا نییە و ئاوی پێویستی هەیە.

جەمال کۆچەر: مووچەی خانەنشینان و زیندانییانی سیاسی هاوتای بەغدا دەکرێن
پێشت جەمال کۆچەر: مووچەی خانەنشینان و زیندانییانی سیاسی هاوتای بەغدا دەکرێن
“دەبێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ماوەی سێ مانگ و نیو تا چوار مانگ ئەنجامبدرێت”
دواتر “دەبێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ماوەی سێ مانگ و نیو تا چوار مانگ ئەنجامبدرێت”
ەیوەندیدار