“دەبێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ماوەی سێ مانگ و نیو تا چوار مانگ ئەنجامبدرێت”



سەرۆکی تۆڕی چاو بۆ چاودێری دیموکراسی و مافی مرۆڤ رایگەیاند، دەبێت پاش درێژکردنەوەی وادەی کارکردنی کۆمسیۆن هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم لە ماوەی سێ مانگ و نیو تا چوار مانگ ئەنجامبدرێت،چونکە درێژکردنەوەکە خۆی بۆ شەش مانگە.

سەربەست ئامێدی، سەرۆکی تۆڕی چاو بۆ چاودێری دیموکراسی و مافی مرۆڤ بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، دەبێت پاش درێژکردنەوەی وادەی کارکردنی کۆمسیۆن هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم لە ماوەی سێ مانگ و نیو تا چوار مانگ ئەنجامبدرێت،چونکە درێژکردنەوەکە خۆی بۆ شەش مانگە، وە هەڵبژاردنیش کاتێک دەکرێت پاش ئەوەی سکاڵا تۆمار دەکرێت کە لایەنە سیاسیەکان ئەگەر سکاڵایان هەبێ تۆماری دەکەن، دواتر کۆمسیۆن پێداچونەوە بەو سکاڵایانە دەکات و بڕیاریان لەسەر دەدات، پاشان ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لەلایەن ئەنجومەنی کۆمسیارانەوە پەسەند دەکرێت، کەئەمەش بەبۆچونی من بەلانی کەم مانگێک بۆ مانگ و نیوی دەوێت.

دەشڵێت:”بۆیە ئەوەی پێویستە سەرۆکی هەرێم ڕاوێژ لەگەڵ کۆمسیۆن و لایەنە سیاسییەکان بکات پێش دانانی وادەیەکی نوێ بۆ هەلبژاردن، چونکە ئەگەر ئەمجارە خوانەکردە سەرۆکی هەرێم وادەیەکی تری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دانا بەڵام یەکێتی نیشتمانی یا لایەنێکی تری سەرەکی بایکۆتی هەڵبژاردن بکات هەمان ئەنجامی ئێستای دەبێت و دووبارە هەڵبژاردن ناکرێت.”

سەرۆکی تۆڕی چاو بۆ چاودێری دیموکراسی و مافی مرۆڤ راشیگەیاندووە، بەهۆی دواخستنی هەڵبژاردنەکانەوە دەبێت هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە هەندێک هەنگاوی دیکە بترسن، چونکە نە دادگای فیدراڵی نە لایەنە سیاسییەکان موراعاتی هەرێمی کوردستان ناکەن، ئێستا ئەو بۆچون و ئاڕاستەیەی لەبەغداد دژی فیدراڵییەتە و بڕوای پێنەماوە بووەتە ڕایگشتی لایەنەکان لە بەغداد، دوور نییە بچن تانە لەبەردەم دادگا لەسەر بوون و بەردەوامی هەرێم بدەن ئەوکات چۆن مامەڵە لەگەڵ سەرۆکی هەڕێم و حکومەت دەکەن ئەمانە هەمووی جێی پرسیارن؟چونکە ئێستا ئەوە نەماوە کە هەندێک لایەنی سیاسی لەبەغداد موڕاعاتی هەرێمی کوردستان بکەن.”

سەربەست ئامێدی دەڵێت:”من پێش بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق کە دوێنێ دەریکرد سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی تانەکەی سەرۆکی حکومەت پێشبینیم کردبوو کە ئەو تانەیە ڕەتبکرێتەوە، چونکە لەئیختساسی ئەو دادگایە نەبوو، دادگای تایبەتمەند نەبوو بۆ سەیرکردنی داواکە”.

“بەڵام بەراستی بڕیارەکەی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکانی عێراق سەبارەت بەدابەشکردنی کورسییەکان نادادپەروەری تێدابوو بەتایبەت سەبارەت بەکریستیانەکانی دهۆک، چونکە کریستیانەکان لە دهۆک بەپلەی یەکەم دێن لە ڕووی ژمارەی زۆریەوە، دواتر هەولێر، ئینجا سلێمانی، لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم لەساڵی 2014، لە دهۆک 8668 کریستیان دەنگی دابوو، لە هەولێر 4127بوو، ئەوانەی سلێمانیش تەنها 311 دەنگیان بەکریستیان دابوو، چۆن دەبێت کورسی بۆ پێکهاتەی کریستیان لە هەولێر و سلێمانی یەکسان بن و یەک بێت، بەڵام بۆ دهۆک هیچ کورسییەک بۆ کریستیانەکان دانەنراوە، ئەوەی دانراوە کورسی ئەرمەنە، بەڕاستی نادادپەروەری تێدایە، بەڵام ڕێگای مامناوەندە بۆ ئەم هەڵبژاردنە پێویستە هەموو لایەنەکان پابەند بن بەو بڕیارە تاهەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم لە مانگی نۆ یان دە ئەنجامبدرێت”. سەربەست ئامێدی وادەڵێت.

پسپۆڕێکی خۆراکی ئامۆژگاری ئەوە دەکات دوای ژەمەکان ئاو نەخورێتەوە
پێشت پسپۆڕێکی خۆراکی ئامۆژگاری ئەوە دەکات دوای ژەمەکان ئاو نەخورێتەوە
لە 12 کاتژمێری رابردوودا زۆرترین باران لەکوێ باریوە؟
دواتر لە 12 کاتژمێری رابردوودا زۆرترین باران لەکوێ باریوە؟
ەیوەندیدار