تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ دەستیانپێکرد



ئەمڕۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ بۆ خوێندکارانی پۆلە ناکۆتاکان لە هەرێمی کوردستان دەستیانپێکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ بۆ خوێندکارانی پۆلە ناکۆتاکان لە هەرێمی کوردستان دەستیانپێکرد و خوێندکارانی پۆلی چوارەمی سەرەتایی تاوەکو پۆلی 11ی ئامادەیی جگە لە پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بەشداریی تاقیکردنەوەکانیان کرد.

دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان لە کاتێکدایە، خوێندکارانی باخچەکانی ساوایان و خوێندکارانی پۆلی یەک و دوو و سێی سەرەتایی تاقیکردنەوەیان نییە و ساڵی خوێندنی ئەمساڵیان تەواوکردووە.

پێشتریش دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، ئەمساڵ بابەتەکان کورتکرانەوە لە پەروەردەکانی سلێمانی بە جۆرێک ئەو بابەتانەی گرنگی زۆریان هەبووە بۆ خوێندکار ئەوانە بخوێندرێن و تەواو بکرێن.

ئامارێکی نوێ لەسەر ژمارەی ئاوارەکان لە عێراق ئاشکرا دەکرێت
پێت ئامارێکی نوێ لەسەر ژمارەی ئاوارەکان لە عێراق ئاشکرا دەکرێت
“دەبێت فشار بخرێتە سەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ کۆتاییهێنان بە داگیرکارییەکانی تورکیا”
دوات “دەبێت فشار بخرێتە سەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ کۆتاییهێنان بە داگیرکارییەکانی تورکیا”
پەیوەندیدار