“شاردنەوەی سەدام”… فیلمێکی دۆکیۆمێنتارییە و لە ١٤ وڵاتی عەرەبی نمایش دەکرێت



کۆمپانیای ئیمپایەری لوبنانی ڕایگەیاند، کە فیلمی دۆکیۆمێنتاریی “شاردنەوەی سەدام حسێن” لە سینەماکانی ١٤ وڵاتی عەرەبی نمایش دەکرێت.

ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی سینەمای کوردیدا فیلمێکی دەرهێنەرێکی کورد لە یەک کاتدا لە سینەماکانی وڵاتانی عەرەبیدا نمایش بکرێت.

پاسکال ڕەحما، بەرپرسی بەشی بڵاوکراوەکان لە ئۆفیسی ئیمپایەر لە سعودیە ڕایگەیاند، بە خۆشحاڵییەوە بڵاوکردنەوەی فیلمی “شاردنەوەی سەدام” لەلایەن دەرهێنەری بە ئەزموونی کورد هەڵکەوت مستەفا ڕادەگەیەنین، فیلمەکەش لە 18ی تەمموزی 2024 نمایش دەکرێت .

لای خۆیەوە دەرهێنەری کورد هەڵکەوت مستەفا دەڵێت، زۆر خۆشحاڵم بە نمایشکردنی فیلمەکەم لە هەموو سینەما عەرەبییەکان، هیوادارم ئەم هەنگاوە دەرگا بەڕووی سینەماکارانی کورددا بکاتەوە تا فیلمەکانیان بڵاوبکەنەوە، هەروەها دەستخۆشی لەو کەسانەش دەکەم کە بەشدارییان لە بەرهەمهێنانی ئەم پڕۆژەیە کردووە.

فیلمی “شاردنەوەی سەدام” باس لە عەلا نامیق دەکات، کە توانی بۆ ماوەی 235 ڕۆژ سەرۆکی ڕژێمی پێشووی عێراق سەدام حوسێن لە چاڵێکدا بشارێتەوە، لە کاتێکدا 150 هەزار سەربازی ئەمریکی بەدوایدا دەگەڕان.

ڕووداوەکانی فیلمەکە بە دیمەنە ئەرشیفییەکان دەست پێدەکات کە چاودێری هاتنی سوپای ئەمریکا بۆ ناو عێراق دەکات بە بیانووی بوونی چەکی کۆمەڵکوژ، بەرەنگاربوونەوەی سوپای عێراق و دواتریش کەوتنی، پاشان هەڵهاتنی سەدام حسێن، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق لە ماوەی ٨ مانگی چارەنووسسازدا لە ژیانیدا، لە مانگی نیسان تا کانوونی دووەمی ٢٠٠٣ ژیاوە، کە دوور لە ژیانە شاهانەییەکەی پێشووی لە کێڵگەیەکدا لە ناوچەیەکی دوور لە نزیک دۆڵی دیجلە ژیاوە، بۆ ئەوەی خۆی لە ئەمریکییەکان بشارێتەوە کە هێزەکان ملیۆنان دۆلاریان بۆ هەر کەسێک تەرخان دەکرد کە لە شوێنەکەی ئاگاداریان بکاتەوە.

بڕیارە ئەمساڵ فیلمەکە لە سەرانسەری وڵاتانی جیهان نمایش بکرێت، یەکەم نمایشی نێودەوڵەتیش لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە ئەمستردامی پایتەختی هۆڵەندا بوو، یەکەم نمایشی عەرەبیشی لە شاری جددە لە شانشینی سعودیە نمایشکرا و ئێستاش لە ئەوروپا نمایش دەکرێت.

فیلمی “شاردنەوەی سەدام حسێن” لە سێهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی دەریای سوور کە لە ٣٠ی ئەم مانگە تا ٩ی کانوونی دووەم بەڕێوەچوو، لە پێشبڕکێی فیلمە درێژەکاندا بەشداری کرد.

شارەزایەکی کەشناسی: لە ناوچەکانی هەرێم نمەباران و هەورەبروسکە دەبێت
پێشت شارەزایەکی کەشناسی: لە ناوچەکانی هەرێم نمەباران و هەورەبروسکە دەبێت
کۆرۆنا هێشتا مەترسیدارترە لە ئەنفلۆنزا !
دواتر کۆرۆنا هێشتا مەترسیدارترە لە ئەنفلۆنزا !
ەیوەندیدار