بافڵ تاڵەبانی: ناكۆكی و ململانێكان خزمەت بە هیچ لایەك ناكات



سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە واشنتۆنەوە ڕایدەگەیەنێت، ناكۆكی و ململانێكان خزمەت بە هیچ لایەك ناكات و دەبێت هەموو هەنگاوەكان لەپێناو ئاشتی و سەقامگیریدا بێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی لە واشنتۆن لەگەڵ مایك كویگلی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەندامی لیژنەی دابینكردنی بودجەی حكومەت و پڕچەككردنی هێزی پێشمەرگە لەلایەن وەزارەتی بەرگری ئەمریكاوە كۆبووەوە، كە دۆستی دێرینی كورد و ئەندامی كۆنگرەی كوردی-ئەمریكییە كە ساڵی 2008 بۆ پەرەپێدانی بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانی ئەمریكا و ڕەوەندی كوردی لە وڵاتەكە دامەزراوە.

بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، بەردەوامیی هاریكارییەكان فاكتەری سەرەكیی ئارامی و ئاسایشی ناوچەكەن و ئەركی هەمووانە پێكەوە ڕووبەڕووی مەترسییەكان ببنەوە و تیرۆر بنبڕ بكەن.

وتیشی، “سەركەوتنی گفتوگۆكانی نێوان عێراق و ئەمریكا لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان زۆر گرنگە و پێشوازیی لێدەكەن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ناكۆكی و ململانێكان خزمەت بە هیچ لایەك ناكات و دەبێت هەموو هەنگاوەكان لەپێناو ئاشتی و سەقامگیریدا بێت.

پەیوەندی دایکان و باوکان چۆن کاریگەری لەسەر منداڵەکان هەیە؟
پێشت پەیوەندی دایکان و باوکان چۆن کاریگەری لەسەر منداڵەکان هەیە؟
سەرۆك وەزیرانی وڵاتێك درایە بەر دەستڕێژی گوللە
دواتر سەرۆك وەزیرانی وڵاتێك درایە بەر دەستڕێژی گوللە
پەیوەندیدار