![](https://xelk.org/wp-content/uploads/2024/03/awincity2.png)
جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی مەسرور بارزانی رایگەیاند، هیچ بڕە پارەیەک لە هەژمارەکەتدا نابڕدرێت و هیچ گرێبەستێکی نهێنی و شاراوەت پێ واژوو ناکرێت.
عەزیز ئەحمەد،جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) نووسیویەتی: لە پرۆژەی هەژماری من هیچ سنوورێک نییە لەسەر بڕی ڕاکێشراوی پارەکەت.
دەشڵێت:” هەر لایەنێک کە بانگەشەی پێچەوانەی ئەم ڕاستییانە دەکات بەدوای سەرلێشێواندن و بڵاوکردنەوەی زانیاری نادرووستە.
پێویست بەمە ناکات”.
لەکۆتایدا نووسیویەتی:”ئێمە لێرەین، پرسیارەکانتان ئاراستەی ئێمە بکەن بۆ دۆزینەوەی ڕاستییەکان”.