پلانە ١٠ خاڵییەکەی سەرۆکی ئۆکراین چی لەخۆدەگرێت؟



ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراین بە جۆش و خرۆشەوە پلانی ئاشتی ١٠ خاڵی بەرەوپێش دەبات کە لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و چەند کەسی دیکە گفتوگۆی لەسەر کردووە و داوا لە سەرکردەکانی جیهان دەکات لەسەر بنەمای ئەو پلانە بۆ لوتکەی ئاشتی جیهانی بانگهێشت بکەن.

پلانەکە داوای ئەوە دەکات کە:

پارێزراوی لە تیشکدانەوەی ئەتۆمیی – پارێزراوی لە تیشکدانەوە ئەتۆمییەکان و گرنگیدان بە گەڕاندنەوەی جێگیریی ئاسایش لە دەوروبەری گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی ئەوروپا، کە وێستگەی زاپۆریژیایە لە ئۆکراین و ئێستا لە ژێر کۆنترۆڵی ڕووسیادایە.

ئاسایشی خۆراک – پاراستن و گەرەنتیکردنی هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکراین بۆ وڵاتانی جیهان.

ئاسایشی وزە – گرنگیدان بە سنووردارکردنی نرخی سەرچاوەکانی وزەی ڕووسیا، جگە لەوەی یارمەتی ئۆکراین دەدات لە چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی کارەبا، کە نزیکەی نیوەی ئەو ژێرخانە بەهۆی هێرشەکانی ڕووسیا زیانیان بەرکەوتووە.

ئازادکردنی دەستگیرکراوان – ئازادکردنی سەرجەم دیل و دیپۆرتکراوەکان بە دیلەکانی جەنگ و منداڵانیشەوە کە دیپۆرت کراون بۆ ڕووسیا.

گەڕاندنەوەی خاکەکان – گەڕاندنەوەی یەکپارچەیی خاکی ئۆکراین و دووپاتکردنەوەی ڕووسیا لەسەری بەپێی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە زێلێنسکی دەڵێت ئەمە “ناتوانرێت دانوستانی لەسەر بکرێت”.

دۆخی سنوورەکان – کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا و ڕاگرتنی دوژمنایەتییەکان و گەڕاندنەوەی سنوورەکانی نێوان ئۆکراین و ڕووسیا بۆ دۆخی پێشوویان.

دانانی دادگایەکی تایبەت – پەیرەوکردن لەدادپەروەری، دامەزراندنی دادگایەکی تایبەت بۆ لێپرسینەوە لە تاوانەکانی جەنگ.

زینگە – ڕێگریکردن لە لەناوچوونی زیاتری ژینگە و سروشت و پێویستی پاراستنی ژینگە بە گرنگیدان بە لابردنی مین و چاککردنەوەی دامەزراوەکانی پاککردنەوەی ئاو.

پێکهێنانی هێزێکی پارێزەر – ڕێگریکردن لە پەرەسەندنی ململانێکان و دروستکردنی پێکهاتەیەکی ئەمنی لە فەزای یۆرۆ – ئەتڵەسیدا، تا گەرەنتی پاراستنی ئۆکراین بکات.

کۆتایی هێنان بە شەڕ – پشتڕاستکردنەوەی کۆتایی هاتنی شەڕ بە واژۆکردنی بەڵگەنامەیەک بەئامادەیی لایەنە پەیوەندیدارەکان.

پێشنیار بۆ لوتکەی ئاشتی جیهانی

لە مانگی کانوونی دووەمدا، زێلێنسکی داوای لە سەرکردەکانی گروپی حەوت وڵاتی پیشەسازی گەورەی جیهان کرد، کە پشتگیری لە بیرۆکەکەی بکەن بۆ ئەنجامدانی لوتکەی ئاشتی جیهانی کە تیایدا گرنگی بە پلانی ئاشتی “بە تەواوی یان لەسەر هەندێک خاڵی تایبەت ” بدەن.

کاردانەوەی جیهان بەرامبەر بەو پلانە

ڕووسیا لەم مانگەدا پێشنیارەکانی زێلێنسکی بۆ ئاشتی ڕەتکردەوە و پشتڕاستی کردەوە کە دەستبەرداری هیچ بەشێکی ئەو ناوچانە نابێت کە دەستی بەسەردا گرتووە، کە ئێستا نزیکەی یەک لەسەر پێنجی ئۆکراین پێکدەهێنێت و بەفەرمانێکی کۆماری لکێنراون بە ڕووسیاوە.

 

زێلێنسکی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی چڕ و بەردەوامن لەمبارەیەوە بۆ خستنەڕووی پلانەکەی بۆ بەردەم سەرکردەکانی جیهان، لەوانە جۆ بایدن، ئیمانوێل ماکرۆن، و نارێندرا مودی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان کە ئێستا وڵاتەکەی سەرۆکایەتی گروپی بیست دەکات.

 

لە ئێستادا، پاڵپشتیی سەربازیی ڕۆژئاوا بۆ ئۆکراین گەیشتووەتە ملیارەها دۆلار بە سەرۆکایەتی واشنتۆن، وڵاتانیش پەلەیانە بۆ یارمەتیدانی کیێڤ بۆ لابردنی مین و چاککردنەوەی ژێرخانی کارەبای ئەو وڵاتە.

 

لە میانەی سەردانی زێلێنسکی بۆ واشنتۆن لە ٢٢ی کانوونی دووەم، بایدن لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند؛ ئەو و زێلێنسکی “یەک دیدگا”یان هەیە بۆ ئاشتی و ئەمریکا پابەندە بە دڵنیابوون لەوەی ئۆکراین دەتوانێت بەرگریی لە خۆی بکات.

 

هاوکات ناریندرا مودی سەرۆک وەزیرانی هیندستان دوای ئەوەی زێلنسکی پلانەکەی بۆ خستەڕوو کە، پاڵپشتی بۆ وەستاندنی دەستبەجێی شەڕ و پێکدادانەکان و پشتیوانی هیندستانی بۆ هەر هەوڵێکی ئاشتی دەربڕی.

 

سەرکردەکانی گروپی حەوت وڵاتی گەورەی پیشەسازی جیهانیش ڕایانگەیاندووە، پابەندن بە ئاشتی لە ئۆکراین “بەگوێرەی ئەو مافانەی کە لە میساقی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە”.

 

حكومەتی هەرێم بڕیاری قەرەبووكردنەوەی هاووڵاتیان دەدات
پێشت حكومەتی هەرێم بڕیاری قەرەبووكردنەوەی هاووڵاتیان دەدات
بانکێک دەستی بە فرۆشتنی دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٥٠٠ دینار کرد
دواتر بانکێک دەستی بە فرۆشتنی دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٥٠٠ دینار کرد
ەیوەندیدار