ئێران هەوڵی پێكهێنانی هێزێكی هاوشێوەی هەسەدەی دا



 

سەرۆكی ئەركانی سووپای ئیسرائیل، دووپاتیكردەوە، پلانی ئێران كە هەوڵی دانانی سەدان مووشەكی لە سووریا دابوو، پووچەڵ كراوەتەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی پلانەكانی تاران لە ناوچەكەدا.

ئەڤیڤ كۆخاڤی سەرۆكی ئەركانی سووپای ئیسرائیل، بۆ دامەزراوەی توێژینەوەی ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: پلانی ئێران بۆ دانانی سەدان مووشەك ‌و دەیان هەزار ئەندامی میلیشیا لە سووریا شكستیهێنا، هەروەها پێكهێنانی ڕێكخراوێكی هاوشێوەی (هەسەدە) لەلایەن ئێرانەوە لە بەرزاییەكانی جۆلان، پووچەڵكرایەوە.

ناوبراو دەڵێت “ئەو پلانەی كە قاسم سولەیمانی فەرماندەی سووپای قودس لە سووپای پاسدارانی ئێران دایڕشتبوو، لەبارچوو، بەڵام لەمبارەوە كاری زیاترمان هەیە”.

ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا دەڵێت “شەڕ هەیە بۆ سنوورداركردنی بوونی ئێران لە سووریا لە ڕێگەی كۆمەڵێك ئاست و گۆڕەپانەوە، لەسەر وشكانی، دەریایی و ئاسمانی، نەك تەنیا لە سووریا، بەڵكو لە هەموو ناوچەكەدا”.

‎ ئەمریکا، کەشتییەکی جەنگی خۆی ناو دەنێت “فەلوجە”
پێشت ‎ ئەمریکا، کەشتییەکی جەنگی خۆی ناو دەنێت “فەلوجە”
هۆتێلە چوار ئەستێرەکان پڕبوون
دواتر هۆتێلە چوار ئەستێرەکان پڕبوون
ەیوەندیدار