مامۆستایەکی ئاینی ڕوونکردنەوە لەبارەی هێنانی ٦ ژن دەدات



دوابەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی هێنانی شەش ژن لەلایەن مامۆستایەکی ئایینییەوە بە شێوەی مسیار، ئەو مامۆستایە ڕوونکردنەوە لەوبارەیەوە دەدات.

لە ڕوونکردنەوەکەدا حسین گردەچاڵی مامۆستای ئایینی ئاماژە بەوەدەکات، ئەوەی بڵاو کراوەتەوە لەسەر بابەتێک گوایە مامۆستایەکی ئایینی لەماوەیەکی کەم شەش ژنی هێناوەو جیابۆتەوە لەلایەن قسەکەرێک، کە بە دەم و چاوێکی نادیار دەنگێکی شێوێنراو بێ ناوو نازناو، ناڕاستە و با ئەو ئافرەتە بەڕێزە بچێتە دادگا سکاڵا تۆمار بکات بەڵگەکانی خۆی پێشکەش بکات.

دەقی ڕوونکردنەوەکەی ئەو مامۆستا ئایینییە:

بسم الله الرحمن الرحیم ( والذين يؤذون المؤمنين والمؤمنات بغير ما اكتسبوا فقد احتملوا بهتانا وإثما مبينا } (الأحزاب: 58).

برایان و خوشڪانـی سەربەرزو خۆشەویست ســڵاوو ڕەحمەتی خۆاتان لێبێت بە پێویستم نەزانی ئەم ڕوونکردنەوەیە بنوسم ، بەڵام کۆمەلێک مامۆستای ئازیزو دڵسۆز تەکلیفی ڕونکردنەوەیان کرد بۆیە بە کورتی دەلێم : مێژووی درۆو بوختان و جەواشەکاری شتێکی تازەو نوێ نیە تا لای ئێمەی موسڵمان سەیربێت ، وە هیچ کات چاوەڕێی گوڵ باران ناکەین لەلایەن ناحەزان و داخ لەدڵانــی ئیسلام و موسڵمانان ، ئەوان ئەوەی بۆیان بکرێت کەمتەرخەمی لێناکەن ، حەیف خەڵکانێکی نەزان و نەفامیش بە زوڕنای ئەوان هەڵپەڕکێ دەکەن ، ئەوەی بڵاو کراوەتەوە لەسەر بابەتێک گوایە مامۆستایەکی ئایینی لەماوەیەکی کەم شەش ژنی هێناوەو جیابۆتەوە لەلایەن قسەکەرێک کە بە دەم و چاوێکی نادیار دەنگێکی شێوێنراو بێ ناوو نازناو ، لەلایەن پەیجی کەسێکی مارکسی و کۆنە شیوعی ناوی منی تێدا هاتوە کە خەڵکی کوردستان بە گشتی دەزانن مێژووی ئەو کەسە پڕیەتی لە درۆ و جەواشەکاری و بوختان کردن بە خەڵک ، لێرەوە داوا دەکەم ئەو ئافرەتە بەڕێزە بچێتە دادگا سکاڵا تۆمار بکات بەڵگەکانی خۆی پێشکەش بکات تا هەموو خەڵک بزانێت تاوانباری ڕاستەقینە کێ یە تا سزای خۆی وەربگرێت و بۆ جەماوەریش ڕوون بێتەوە . براتان حسین گردەچاڵی 24 ی 4 ی 2024

“باران و سەرمایەكی بێ وێنە هەرێم دەگرێتەوە”
پێشت “باران و سەرمایەكی بێ وێنە هەرێم دەگرێتەوە”
پڕۆژەی خاوێنكردنەوەی ئاوی خواردنەوەی دەربەندیخان كەوتەكار
دواتر پڕۆژەی خاوێنكردنەوەی ئاوی خواردنەوەی دەربەندیخان كەوتەكار
ەیوەندیدار