سامسۆنگ بۆ 15 ساڵە لەسەریەک پێشەنگی بازاڕی جیهانی تابلۆی دیجیتاڵی گرتووە



کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس ڕایگەیاند، کە بۆ پانزەهەمین ساڵ لەسەریەک پێگەی خۆی وەک دابینکەری ژمارە یەک لە جیهانی تابلۆ دیجیتاڵییەکانی پاراستووە؛ ئەمەش بەپێی ئەنجامەکانی کۆمپانیای توێژینەوەی بازاڕ Omdiaیە، کە ئەمەش پێشەنگی بەردەوامی سامسۆنگ لە بازاڕی جیهانی ئاماژە دیجیتاڵیدا پشتڕاست دەکاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی Omdia ؛ سامسۆنگ جارێکی دیکە توانی پێشەنگی بازاڕی تابلۆی جیهانی بێت بە پشکی بازاڕی 33%، ئەمە جگە لەوەی توانی ئاستێکی بەرزی فرۆشی بەدەستهێنا کە گەیشتە زیاتر لە 2 ملیۆن یەکە، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی بۆ کۆمپانیاکە تۆمارکرد.

هۆن چونگ، جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری یەکەی بازرگانی نمایشی بینراو لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس، دووپاتیکردەوە کە بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لە بازاڕی تابلۆی جیهانی بۆ پانزەهەمین ساڵ لەسەریەک پابەندبوونی سامسۆنگ بە داهێنان و توانای وەڵامدانەوەی گۆڕانی داینامیکی بازاڕ و پێداویستییەکانی کڕیار پشتڕاست دەکاتەوە.

وتیشی: “ئێمە پابەندین بە دابینکردنی زۆرترین بەها بۆ کڕیارەکانمان لەڕێگەی ئامێر و چارەسەر و خزمەتگوزارییە تایبەتمەندەکان کە پێداویستییە جۆراوجۆرەکانیان دابین دەکەن”.

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس بەردەوام بەرهەمی تابلۆی بەرز دابین دەکات کە دیزاین کراون بۆ جێبەجێکردنی کۆمەڵێک پێداویستی بەرفراوانی کڕیاران

  • The Wall: یەکەم شاشەی مۆدیۆلاری پێشەنگ لە جیهاندا کە تەکنەلۆژیای Micro LED لەخۆدەگرێت، دیزاینە ڕێکخراوەکەی ڕێگە بە کڕیاران دەدات قەبارە و ڕێژەی ڕووبەر و شێوەی تابلۆکە بەپێی ئارەزووەکانیان و بەکارهێنانی تایبەتی خۆیان بگۆڕن.

 

  • ئاماژە زیرەکەکان Smart Signage: ناوەڕۆکەکە بە ڕاستی نموونەی پیشان دەدات و ئەزموونێکی نقومکەر پێشکەش دەکات بەهۆی پرۆفایلی زۆر تەنک و دیزاینی چوارچێوەی هاوسەنگەکەی.

 

  • ئاماژەدانی دەرەوە Outdoor Signage: بە تایبەتی بۆ گۆڕەپانی وەرزشی و شوێنە مێژووییەکان و وێستگەی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دیزاین کراوە، شاشەکانی ناو مەودای ئاماژەکانی دەرەوە بۆ باشترین بینین لە هەموو بارودۆخێکدا دیزاین کراون.

 

  • شاشەی کارلێککاری سامسۆنگ: داشبۆردێکی ئەلیکترۆنییە کە بە تایبەتی بۆ کەرتی پەروەردە داڕێژراوە، بە ئاسانی دەستڕاگەیشتن بە کۆمەڵێک ئامرازی پەروەردەیی گشتگیر بۆ مامۆستایان و خوێندکاران دابین دەکات. فراوانکردنی هێڵی The Wall جەخت لەسەر پابەندبوونی سامسۆنگ دەکاتەوە بە داهێنان و تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو، زۆرێک لە بەرهەمەکان، وەکو The Wall All-in-One و The Wall بۆ بەرهەمی ئۆنڵاین، لەلایەن کڕیارانەوە خوازراون بەهۆی ئاسانکاری ناوازە و دۆخی بەکارهێنانی ناوازەیان. سەرباری; The Wallوەک نمایشی پەسەندکراو بۆ ژمارەیەک هۆتێلی بەناوبانگی وەک ئاتلانتیس زە ڕۆیاڵ لە دوبەی و هیڵتۆن وایکیکی بیچ لە هاوایی پەسەندکراوە.

پێشەنگی سامسۆنگ لە بازاڕی تابلۆ دیجیتاڵیدا دەرئەنجامی پابەندبوونیەتی بە پەرەپێدانی بەردەوامی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان، شایەنی باسە یەکەم دەرکەوتنی شاشەی ڕوونی Micro LED لە جیهاندا لە مانگی یەکدا لەلایەن شارەزایانی پیشەسازییەوە وەک نەوەی داهاتووی شاشەی کار ستایشی لێکرا، و خەڵاتی وەک “سەرسوڕهێنەرترین شاشەی LED” و “باشترین شاشەی ڕوون” لەلایەن کۆمپانیای AV ی ئەمریکای باکوور(rAVe).

خستنەبازاڕی ئەم دواییەی سەکۆی Samsung  Visual eXperience Transformation (VXT) ” سیستەمی بەڕێوەبردنی ناوەڕۆک لەسەر هەور” پابەندبوونی سامسۆنگ بەرجەستە دەکات بە داهێنان لە ئامێرەکانی نمایشدا.

ئەم سەکۆ هەوریە ناوەڕۆک و کارەکانی ئاماژەدان لە دوورەوە یەکدەخات بۆ سەکۆیەکی یەکگرتوو و پارێزراو، خزمەتگوزاری و چارەسەری گشتگیر پێشکەش دەکات کە ئامێرەکان تێدەپەڕێت، بەڵکو دڵنیای دەدات لە کارکردن و بەڕێوەبردنی نەرم بۆ بەکارهێنەران.

لە داهاتوویەکی نزیکدا پێشبینی دەکرێت بازاڕی جیهانی تابلۆکانی نمایشکردن شایەتحاڵی فراوانبوونێکی بەرچاو بێت، بە ڕێژەی گەشەی ساڵانەی 8%، بەمەش قەبارەی بازاڕەکە دەگاتە نزیکەی 24.6 ملیار دۆلار تا ساڵی 2027، لە کاتێکدا لە ساڵی 2020دا 14 ملیار دۆلار بوو.

 

 

بەڕێوەبەری ئۆفیسی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە هەولێر گۆڕدرا
پێشت بەڕێوەبەری ئۆفیسی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە هەولێر گۆڕدرا
ئەمڕۆ ساڵیادی جینۆسایدکردنی ئەرمەنییەکانە لەسەر دەستی عوسمانییەکان
دواتر ئەمڕۆ ساڵیادی جینۆسایدکردنی ئەرمەنییەکانە لەسەر دەستی عوسمانییەکان
ەیوەندیدار