تیک تۆک … مەترسی زیان گەیاندن بە “خودی” کەسەکەی لێدەکرێت



ئامارێکی نوێ ڕادەی ئەو مەترسییەی ئاشکرا کرد، کە منداڵان و هەرزەکارانی گرتۆتەوە بە بەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنی “تیک تۆک” و ئاماژە بەوەدەکات، “تیک تۆک هۆکارێکە بۆ ئازارگەیاندن بە خودی خۆت”.

ئامارێک لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی “بیو”ەوە ئەنجامدراوە و لەلایەن کۆمپانیای ئەکسیۆسەوە بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە کە لەسەدا ١٧ی منداڵان بە نزیکەیی زۆرترین کاتەکانیان لەسەر تیک تۆک بەسەردەبەن، هەروەها ئەو ڕێگایەی کە ئەپلیکەیشنەکە بەکاریدەهێنێت بۆ راکێشانی بەکارهێنەران، زۆر کاریگەرە بۆ ئەوەی بەکارهێنەران ئالوودەببن بۆ بەکارهێنان و  گەڕان بەناویدا.

لە ڕاپرسییەکەدا ١٤٥٣ هەرزەکار لە نێوان تەمەنی ١٣ بۆ ١٧ ساڵ لە ٢٦ی ئەیلول تا ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بەشدار پێکرابوو.

لەسەدا ٧١ی ئەو هەرزەکارانەی کە بەشدارییان لە ڕاپرسییەکەدا کردووە ڕایانگەیاندووە کە “یوتیوب” بەناوبانگترین سایتە بۆ ئەوان، لە کاتێکدا “تیک تۆک” پلەی دووەمی بەدەستهێناوە بە ڕێژەی لەسەدا ٥٨، هەروەها “سناپچات” پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە بە ڕێژەی لەسەدا ٥١، دواتر “ئینستاگرام” ، بە ڕێژەی لەسەدا ٤٧ی فەیسبووک” لەسەدا ١٩ی وەرگرتووە.

سەرەڕای ئەمەش، ئەو ئەپڵیکەیشنەی زۆرترین ڕێژەی هەرزەکارانی هەیە کە بەردەوام بەناودا دەگەڕێن، بریتییە لە “تیک تۆک” بە ڕێژەی ١٧%، لە دوای ئەویش “یوتیوب” بە ڕێژەی ١٦%، پاشان سناپچات بە ڕێژەی ١٤%.

مەترسییەکانی ئالوودەبوونی هەرزەکاران بە “تیک تۆک”

ئەم ئامارانە کاریگەری ئالوودەبوون و ناتەندروستی ڤیدیۆ بێکۆتاکانی تیک تۆک لەسەر هەرزەکاران نیشان دەدەن.

ئەمریکا مشتومڕێکی گەرمی نیشتمانی دروستکرد سەبارەت بە نیگەرانییەکانیان بۆ پاراستنی نهێنی و ئاسایشی زانیارییەکانی هەرزەکاران، هەروەها زانیاری هەڵە کە ڕاستەوخۆ دێنە مۆبایلەکانیانەوە.

لەبەر ئەوەی ئەم نیگەرانیانە پەیوەندییان بە ئاسایشی نیشتمانییەوە هەیە، کۆنگرێس هەوڵدەدات کۆمپانیای بایتدانس، کە کۆمپانیایەکی چینییە و خاوەنی پلاتفۆرمەکەیە، ناچار بکات تیک تۆک بفرۆشێت یان ڕووبەڕووی قەدەغەکردن ببێتەوە.

ئاکسیۆس ڕوونیکردەوە، ئەگەر قەدەغەکردنەکە جێبەجێ بکرێت، گۆڕانکارییەکی گەورە لە شێوازی بەسەربردنی کاتەکانی ملیۆنان مرۆڤ ڕوودەدات.

ماڵپەڕەکە لە زاری زانای دەروونناس ژان تونجەوە دەڵێت: بێگومان ئەگەری ئەوە هەیە مرۆڤەکان ئەو کاتەی کە لە تیک تۆکدا بەسەری دەبەن بۆ یوتیوب یان ئینستاگرام بگۆڕن، بەڵام ئەو ئەلگۆریتمەی کە بەرنامەی تیک تۆک بەکاردەهێنێت، بە تایبەتی کاریگەرە بۆ ئەوەی کاتێکی زیاتری تیا بەسەر بەریت ” .

ناوەڕۆکی تیک تۆک بریتییە لە زیانگەیاندن بە خۆت لە ماوەی چەند خولەکێکدا.

لە لایەکی دیکەوە، توێژینەوەیەک کە لەلایەن سەنتەری بەرەنگاربوونەوەی ڕق و کینە دیجیتاڵییەکانەوە ئەنجامدراوە، ئاشکرایکردووە، ئەکاونتە نوێیەکانی تیک تۆک ناوەڕۆکێک پیشان دەدەن، کە بریتین لە زیانگەیاندن بە خۆو و تێکچوونی خواردن لە ماوەی چەند خولەکێکدا.

ئەمەش تەنها لە تیک تۆکدا سنووردار نییە، چونکە تەندروستی دەروونی هەرزەکاران ساڵانێک پێش ئەوەی ئەپلیکەیشنەکە لە ساڵی ٢٠١٦دا بخرێتە بازاڕەوە دەستی بە دابەزین کردووە.

کۆمپانیاکانی سۆشیال میدیا بەم شێوەیە وەڵامیان دایەوە

ئاکسیۆس ڕوونیکردەوە، داوای لە ئیدارەی تیک تۆک کردووە لێدوان لەسەر ئەو ئامارانە بدات، کە دەڵێت: “رێگە بە ناوەڕۆکێک نادەین کە گەنجان بەرەوڕووی مەترسی “ئیستغلالکردن” یان زیانگەیاندن بە دەروونی یان جەستەیی بکاتەوە”.

لە سلێمانی 10 کەسایەتیی “خەڵاتی زێڕینی بلە”یان پێبەخشرا
پێشت لە سلێمانی 10 کەسایەتیی “خەڵاتی زێڕینی بلە”یان پێبەخشرا
فازڵ نەبی: ڕەنگە كێشە بۆ مووچە دروست بێت لەنێوان هەژماری من و تەوتین
دواتر فازڵ نەبی: ڕەنگە كێشە بۆ مووچە دروست بێت لەنێوان هەژماری من و تەوتین
ەیوەندیدار