ئەردۆغان: ڕازاندنەوەی هەموو لایەکی هەولێر بە ئاڵاکەمان بەڕاستی هەستی بزواندین



سەرۆک کۆماری تورکیا خۆشحاڵیی خۆی بەرامبەر شێوازی پێشوازیکردنی لە هەولێر دەردەبڕێت و ڕایدەگەیەنێت، بە ٢٧ ڕێککەوتن و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ عێراق زەمینەی پەیوەندییەکەمان بەهێز کرد.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان قسەی بۆ ڕۆژنامەنووسان کرد و ڕایگەیاند، بەشێوەیەکی گشتگیر هەڵسەنگاندنمان کرد بۆ پەیوەندیە ئابوورییەکانمان بەتایبەتی وزە، گواستنەوە، بازرگانی و وەبەرهێنان كرد.

ئاژانسی فەرمی توركیا (ئەنادۆڵو) بڵاویكردەوە، ئەردۆغان سەبارەت بە رازاندنەوەی شەقامەکانی هەولێر و بوونی ئاڵای تورکیا شانبەشانی ئاڵاکانی کوردستان و عێراق لە شەقامەکان قسەی کرد و ڕایگەیاند، ڕازاندنەوەی شەقامەکانی هەولێر بەو جۆرە ئاماژەیە بە پەیوەندیی دۆستانەی نزیکی نێوان تورکیا و حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ڕاشیگەیاند، لە پاش سەردانی بەغدا سەردانی هەولێری کردووە و لەگەڵ سەرکردەکانی ئیدارەی هەرێم کۆبوونەوەی سوودبەخشیان ئەنجام داوە و وتیشی: “ڕازاندنەوەی هەموو لایەکی هەولێر بە ئاڵاکەمان بەبۆنەی سەردانەکەمانەوە، بەڕاستی هەستی بزواندین”.

ئەردۆغان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، کە بەبۆنەی سەردانەکەیەوە دەرفەتیان بۆ ڕەخسا جارێکی دیکە لە نزیکەوە دۆستایەتی ڕاستگۆیانەی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان- عێراق ببینن، کە ئیرادەیان بەردەوامە بۆ پێشخستنی ئەو هاریکارییەی لەگەڵ حکومەتی هەرێم دروست بووە.

باڵەخانەی نوێی “سەنتەری هیمۆفیلیا” لە هەولێر کرایەوە
پێشت باڵەخانەی نوێی “سەنتەری هیمۆفیلیا” لە هەولێر کرایەوە
ئەپیکۆر: ئامادەین بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم
دواتر ئەپیکۆر: ئامادەین بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم
ەیوەندیدار